فەخرەددین مورادی
وەک ڕوونە, گەلی کورد لە کوردستان و لە سەراسەری ئێران بە هۆی زۆڵم و ستەم و ناعەدالەتییەک کە ئاخوندانی دیکتاتۆر لە بەرانبەریدا پەیڕەوی دەکەن و هەروەها بەهۆی بیرۆکە کۆنەکانی ئەو دەسەڵاتدارە ستەمکارانە گەلی کورد لە دۆخێکی ئەستەم دا ژیان بەسەر دەبات. ئەو هەلومەرجە وای کردووە کە ژومارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی کوردستان، کۆچ بکەن و خۆیان ئاوارەی شار و ناوچە و ووڵاتانی دیکە بکەن و لە ووڵات و کلتوری خۆیان دوور بکەونەوە.
ئەو جەماوەرەی لە کوردستاندا ژیان دەکەن هەر کاتێک داوای مافەکانی خۆیان دەکەن و ناڕەزایەتی لە باری ژیان و دۆخەکەیان دەرببڕن, لەژێر ناوی دژی شۆڕش و دژی دین و چەندین ناوی دیکە, ڕاپێچی بەندیخانە، شکەنجە، لەسێدارەدان و شوێنە نادیارەکان دەکرێن و حکومەتی دژە مرۆڤی ئاخوندی قورسترین ستەم و بێڕەحمی بەرانبەر شۆرشگێران و مافویستەکان دەکات.
لە گەڵ ئەو گشتە ستەم و چەوسانەوەیەی دەسەلات لە بەرانبەر جەماوەری کوردستان، بە خۆشیەوە چ ئەو هاونیشتمانیانەی کە ئاوارەی ووڵاتانی دەرەوە بوون، بەردەوامن لە شۆڕش و پشتیوانی هاونیشتمانیانی ناوخۆی کوردستان، لە هەمانکاتیشدا جەماوەری قارەمان لە شارو ناوچەکانی کوردستان سەرە ڕای ئەو گشتە ستەم و بێعەداڵەتیەی باس کرا، دەست لە ڕاپەڕین و بەربەرەکانێی دەسەڵاتی ستەمگەر هەڵناگرن. شۆڕشی ژینا، شۆرشی ژن ژیان ئازادی لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا کە بە خۆێنی دەیان لاوی نیشتمان پەروەر وە ئازایەتی کچان و کوڕانی شۆڕشگێڕ تا ئێستاش بەردەوامە,،شۆڕشی ژینا ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ کە گەلی کورد و ئەو هاونیشتمانیانەی لە دەرەوەو لە هەر کۆێ ژیان بکاو لە هەر بارودۆخێکدا بێ،بەردەوامە لە شۆڕش و خەباتی ئازادیخوازیی.
بێگومان لەم هەلومەرەجە حەستەمەدا چاوەڕوان دەکرێ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە شێوەی کاریگەر پشتیوانی خەڵکی کوردستان و تێکڕای گەلانی ئێران لە شۆڕشی ئازادیخوازی بەرانبەر بە دەسەڵاتی ستەمگەری ئێران بکەن. ئەرکی بێ ئەملاو ئەولای ڕێکخراە جیهانیەکانی مافی مرۆف و حکومەت و دەسەڵاتە بە هێزەکانی جیهانە بەهانای خەڵکی ئێرانەو بێن و پێش بە سەرەڕۆیی و سەرکوتەکان لە ئێران بگرن.
بێگومان بۆ رزگاری یەکجاری لە دەست ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی پێویستە خەڵکی مافویست و ئازادیخوازی ئێران و خەڵکی کوردستان بە تەواوی هەوڵی خۆیان بۆ ڕزگاری لەدەست ئەو زاڵم و ترۆریست و ترۆریست پەروەرانە بدەن.