شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

جاستین ترودۆ دەڵێ ، هاوکاری خەڵکی ئێرانین

جاستین ترودۆ دەڵێ ، هاوکاری خەڵکی ئێرانین

خبات میدیا : بە پێی ڕاپۆرتی «سی بی سی » رۆژی چوار شەممە ١٥ی فوریه ،جاستین ترودۆ سەرۆک وەزیری کەنەدا لە وەڵامی ڕاپۆڕتی ئەم ئاژانسە هەواڵنێریە سەبارەت بە سێ بازرگان کە کەنەدا دەژین لە لایەن ئەمریکا تاوانبار کراون بە پێشێلکردنی بڕیاڕەکانی گەمارۆی سەر ڕژیمی ئێران .
دادگای ئەمریکا لە مانگی اوریل ٢٠ ٢١دا سەلیم حەنارە، خەلیل حەنارە و سەعید تەرەب عەبتاحی تۆمەتبار کرد بە هەوڵدان بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی ئەمریکاو شاردنەوەی زیاتر لە ٧٥٠  ملیۆن دۆلار مامەڵەکردن لەگەڵ ڕژیمی ئێران، وەک بەشێک لە پیلانێک کە لانیکەم حەوت کەسی دیکە تێیدا بەشدارن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سی بی ئێس، کۆمەڵەی ئێرانی - کەنەدایی ، حکوومەتی ئەو وڵاتە تۆمەتبار دەکەن کە کارێکی ئەوتۆی بەرانبەر دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی و شاردنەوەی مامەڵە نایاساییەکانیان نەکردووە.
شایەنی باسه سه ڕۆک وەزیری کەنەدا ڕۆژی چوارشەممه لە ووت وێژ لە گەڵ ئەو ڕۆژنامەیە، به ئاماژه بەو سزایانەی کە له سەڕەتای ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی به سەڕ تاک و دامەزراوه کانی رژیم لە ئێران پەسەند کراوە،بەڕگریی له کردەوەکانی حکومەتی کەنەدا کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی بی ئێس، حکومەتی کەنەدا لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠ ٢٢ ڕایگەیاند کە ٧٦ ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی جێبەجێکردنی سزاکانی سەر ڕژیمی ئێران خەرج دەکات. بەشێک لەو پوڵە بۆ دامەزراندنی ٣٠  ئەفسەری پۆلیسی دیکە تەرخانکرابوو، بەڵام بەرپرسانی پۆلیس دەڵێن هێشتا لەگەڵ وەزارەتی دارایی دەجەنگن بۆ وەرگرتنی ئەو بودجەیە.


1 ساڵ و 9 مانگ و 5 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جاستین ترودۆ دەڵێ ، هاوکاری خەڵکی ئێرانین

جاستین ترودۆ دەڵێ ، هاوکاری خەڵکی ئێرانین



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن