خەباتمێدیا: ڕۆژی پێنجشەممە ۲·ی ڕێبەندانی ۱۴۰۱ی هەتاوی "رشاد العلیمی" سەرۆکی شۆرای ڕێبەری یەمەن لە وتووێژێکدا لەگەڵ "جوزب بورل" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا له بروکسل, وێڕای ئاماژە بەوەی کە گەیشتن بە ئاشتی جێگر له یەمەن کارێکی حەستەمە, وتی: تا فشارەکان بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران, و حوسییەکان و میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران زۆرتر نەکرێ دەسەڵات لە ئێران بەردەوام دەبێ لە ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکەدا.
"العلیمی" لەم ووتوێژەدا هەروەها هەڵسەنگاندنی بۆ ئاڵووگۆڕەکانی ناوچەکە کرد و باسی هەوڵەکانی وڵاتانی ئەوروپایی بۆ پشتگیری له خەڵکی یەمەن و ستاندنەوەی دامەزراوەحکومەتییەکان و ئاشتی و گەشەکردنی ئەو وڵاتەی کرد.
"بورل" وێڕای پێشوازی لە "العلیمی" و شاندی هاوڕێی, پێداگری لەسەر گرینگی ئەو دانوستانەو بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوئاهەنگی نێوان دوو لایەن کرد.
هەر لەم بوارەدا باڵوێزانی ئەمریکا و بریتانیا و فەرانسە لە یەمەن, هێرشی حوسییەکان بۆ سەر ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەو هەوڵەکانی ئەو تاقمە تیرۆریستییەی کە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن مەحکووم کرد.