خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی ناوەندی زانیاری ئابوری ئوروپا ،۲٨وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا لە مانگی ژانویەو فێوریەی ۲۰۱۹،وێڕای بچڕانی تەواوی کڕینی نەوت لە ئێران ،ق
خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی ناوەندی زانیاری ئابوری ئوروپا ،۲٨وڵاتی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا لە مانگی ژانویەو فێوریەی ۲۰۱۹،وێڕای بچڕانی تەواوی کڕینی نەوت لە ئێران ،قەبارەی هاوردەی خۆیان لە چاو ساڵی رابردوو یەک لەسەر شازدە کەم کردوە .
بە پێی راپۆرتی رادیۆ فەڕانسە ،بە بڵاوکردنەوەی راپۆڕتێکی تازەی ناوەندی زانیاری ئابوری ئوروپا ناسراو بە (یۆرۆ ئێستات)، روون بۆتەوە کە رەوتی دابەزینی دانوستانی ئابووری وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئوروپای لەگەڵ ئێران لە دومانگی سەرەتایی ساڵی رابردوو لەچاو مەودای کاتی هاوشێوەی ساڵی پار زۆر بەخێرای درێژەی بووە.
لەم ماوەدا یەکێتی ئوروپا کڕینی نەوت لە رژیمی ئاخوندی بە تەواوی بچڕاندوە، وهاوردەی خۆیان لە ئێران بە نیسبەت ساڵی رابردوو ۱٦بەرابەر کەم کردۆتەوە.
رۆژنامەی ئاڵمانی دی تسایت، لە هەواڵێکدا لەبارەی چارەنووسی رێوشوێنی دارای ئوروپا ناسراو بە ئینستکس، بۆ بازرگانی لەگەڵ ئێران ووتی:دەوڵەتی ئاڵمان و یەکێتی ئوروپا لەم بوارەدا سەرکەوتوو نەبوون و ئێستا لەهەوڵدان کەڵک لەم دامەزراوەیە وەرگرن بۆ بازدان بەسەر گەمارۆکانی ئامریکا لە دژی رووسیە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە و هەروەها باقی وڵاتانی ئوروپایی هیچ هەڵوێستێکیان لە بەرانبەر خستنە ناو لیستەی ترۆری سپای پاسداران نەگرتوە، هەروەها لەبەرانبەر قسە و هەڕەشەکانی زەریف بێدەنگن و وادیارە بە جددی وەری ناگرن
باردۆخی بەرجام پرمەترسیە
رۆژنامەی ئێعتمادی تاران نوسیویەتی: بەرجام لە بارودۆخێکی پر مەترسیدایە، هەڵوێستی بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی دەرخەری ئەوەیە کە بەرجام لە ژێر مەترسیدایە، پلەدارانی ئامریکای باسیان لەوە کردووە کە تاران لەحاڵی خۆراگرتن لەبەرانبەر توندترین فشارەکاندایە، هەرچەندە ئوروپاییەکان وتویانە کە پێبەندن بە بەرجام، بەڵام هاتنە دەرەوەی کۆمپانیا گەورە و ناوەندیە ئوروپاییەکان لەدوای وەگەرخستنەوەی گەمارۆکانی ئامریکا بۆسەر رژیم و بەرنامە ناوکەییەکەی، دەکرێ مانایەکی تری هەبێ جگە لە گەمارۆی ئێران لە ئوروپادا؟
رەخنەکانی زەریف لەبارەی پێبەند نەبونی وڵاتانی ئوروپایی لەسەر بەرجام لەکاتێکدا بڵاو بۆتەوە کە ئینگلیس ناردنی پۆستی بۆ ئێران بەتەواوی کۆتایی پێ هێناوە، ئەمەش دەرخەری هاوکاری ئینگلیس لەگەڵ ئامریکایە .