پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگەیەندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی رۆژی زمانی دایک

راگەیەندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی رۆژی زمانی دایک

خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان!
گەلانی چەوساوەی ئێران!
لە کاتێکدا ٢ی رەشەمە رۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک بەرز رادەگرین کە پێنج مانگ بەسەر شۆرشی ژینا، ژن ژیان ئازادی تێپەر دەبێ. شۆرشی ژینا لە کۆمەڵگەی کوردستان و بە زمانی شیرینی کوردیی دروشمەکانی ووترایەوەو و لە ماوەیەکی کەمدا تێکڕای ئێرانی گرتەوە و گەلانی ئێران هەر کامەو بە زمانی خۆی پێناسەی ویستەکانی شۆڕشی ڕەوای ژن ژیان ئازادیان دەگوتەوەو و ئەو دروشمەیان کردە بناغەی ویستە سیاسی و نەتەوەیی و کۆمەلایەتیەکانیان و بە گوێی کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکانیان گەیاند.
زمانی دایکی لە هەر دوو دەسەڵاتی دیکتاتۆری شا و دەسەڵاتی ئاخوندیدا لە نەتەوە جیاجیاکانی ئێران قەدەغە کراوەو ڕێگە نادرێ‌ بە زمانی خۆیان بخۆێنن و لەسەر سەرەتاییترین تێکۆشانی زمانی و فەرهەنگی، دەیان مامۆستا بەندکراون،و یا شکەنجە، زیندان و ئێعدام کراون. بەتایبەت هەوڵەکانی دڵسۆزانی زمانی کوردی لە کوردستانی ئێران لەلایەن دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندیەوە زۆر زبر و توند بەرپەرچ دەدرێنەوەو کەم نین ئەو چالاکانەی زمانی کوردی بەرەوڕووی گرتن و راوەدوونان بوونەتەوەو لەسەر دڵسۆزیەکانیان بۆ زمان و کەلەپوری کوردی توشی گرتن و ئازاردان بوونەتەوە.جێگەی خۆیەتی مامۆستای بوێر و لەخۆبوردووی زمانی کوردی مامۆستا زارا محەمەدی وەک نمونە بهێنینەوە.
رژیمی ئاخوندی لەگەڵ هەموو ئەو بەربەست و تەنگ و چەڵەمانەی بۆ زمان و وێژەی نەتەوەکانی ئێرانی داناوە، بە درێژایی تەمەنی 44 ساڵەی سیاسەتی پاکتاوی زمانی لە ئێران و کوردستاندا پەیڕەو کردووە بە جۆرێک کە هەوڵەکانی ئەو دەسەڵاتە بۆ لە ناوبردنی زمان و ئەدەبی کوردیە بەڵام بە خۆشیەوە هەوڵی خەمخۆرانەی مامۆستایان و دڵسۆزان ڕیگەنادەن خەونی سڕینەوەی زمانی نەتەوەی کورد بگاتە ئاوانج و ئەگەر چیی دەسەڵات هەوڵەکانی خێراتر کردوەو بە سیاسەتی ناحەز و ناپەسەند بە هەر بیانوویەک درێژە بە کردەوەی دژی کوردو زمانی نەتەوەیی دەدا.
بەڵی جێگەی پێزانینە کە هەڵمەتێکی نەتەوەیی و گشتگیر بۆ پاراستنی زمانی کوردی لە ئارادیە وداهاتوویەکی باش بۆ زمان و فەرهەنگی کوردی چاوەروان دەکرێ.
پیرۆز بێ ٢ی رەشەمە رۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک و بەردەوام و شێلگیرتر بێ شۆرشی شۆرەسوارانی زمان و ئەدەبی کوردی لە ئێرانی داگیرکراو دیکتاتۆر لێدراودا.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
١ی ڕەشەممە ١٤٠ ١

 


1 ساڵ و 9 مانگ و 21 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیەندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی رۆژی زمانی دایک

راگەیەندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی رۆژی زمانی دایک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن