ساسان هەورامی
ئاشکرایە ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران ماوەی 44 ساڵە بۆتە هۆی دەیان قەیران و کێشە بۆ گەلانی ئێران. ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە خەڵکی ئێرانی تووش هەژاری، بێکاری ،تێک چوونی باری کۆمەڵایەتی،بڵاو بونەوەی فەساد و ئیعتاد و تێک چوونی ژیانی خێزانەکان و چەندین دیاردەی خراپى د٠Šکة کردوە.
ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرە بۆتە بەڵای گەورە بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و جیاواز لە دروست کردنی قەیرانی کۆمەڵایەتی و پەرە پێدانی هەژاری و بە شێوەیەکی بەربڵاوتر لە سەراسەری ئێران ستەم لە گەلی کورد و بە تایبەت کچان و کوڕان و لاوانی کوردستان دەکات.
بە هۆی سیاسەتی چەوتی دەسەڵاتی دیکتاتۆر و دژی ئینسانی و بێ هەڵوێستی و کەمتەرخەمی ئاخوندەکان لە حاست چارەنووسی خەڵکی کوردستان بە تێکڕاو لاوان بە تایبەت، نەبوونی هەل و دەرفەتی کار لە شار و گوندەکانی کوردستان،بۆتە هۆی ئەوە لاوان روو لە کاری قورسی کورەخانە لە شارەکانی دیکەی ئێران بکەن و یا دەست بدەنە کۆڵبەر٠Šی کە هێزە سەرکوتگەرەکان بە بیانوی نایاسایی بوونی کارەکەیان بەر دستڕێژی گوولە یان دەدەن کە بە داخەوە ژمارەیەکی بەرچاوی لاوانی کورد یا بریندار یا شەهید بوون.
بەڵێ دوخی خراپی ئابووری ئێران وای کردووە کە خەڵک لە ناوچە سنووریەکان پەنا بۆ کاری پڕمەترسی کۆڵبەری ببەن .هەر وەک چۆن هاوڵاتیانی بەلوچیش لە کاتی کۆڵبەری بەهەمان شێوەی هاونیشتمانیانی کورد گیانیان لە مەترسیدایە.
دیارە جیاواز لە تەقەو هەرەشەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە کۆڵبەران پێویستە باسی مەترسی و دۆخی خراپی کۆڵبەران لە کاتی گەرما و زستان و سەختیەکان لە سەرما و بە بەفرداو بەستنی بزمار و زنجیر لە ژێر پێڵاوەکانیان بۆ ئەوەی لە بەرزاییەکان نەکەونە خوارەوە کە لە کاتی ئاساییدا ڕێگا ڕۆیشتن بەو پێڵاوانە زۆر ئەستەمە تاوەکو بە کۆڵێکی قورسەوە لە بەرزایی شاخەکان چەندین سەعات بە پێی بڕۆن.ئەگەر ئاخوندەکان دەست لە دزی و گەندەڵی و بە تاڵان بردنی سەرمایەی خەڵکی ئێران هەڵگرن و بەرنامەی ئابووری سەربەخۆ رەخساندنی هەلی کار دەتوانێ تا ڕادەیێکی زۆر دیاردەی کۆڵبەری کەم بکاتەوە و هاوڵاتیانی بەلوچ و بەتایبەت خەڵکی ناوچە کوردستانیەکان گیانیان ناکەوێتە مەترسیەوە.بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران ئەوەی لە بیریاندا نیە چارەنووسی گەلانی ئێران و داهاتووی لاوان و باش کردنی ژیانی دانیشتوانی ئێرانە.
بەڵێ دەسەڵاتی ئاخوندی سەرچاوەی مەینەتی و ژیانی سەخت و تاقەت پروکێنی خەڵکی کوردستان و تێکڕای خەڵکی ئێرانەو دیاردەی کۆڵبەری کە کارێکی قورس و مەترسیدارە ئاخوندەکان بەرپرسن لە سەرهەڵدانیدا.
لە کۆتاییدا هەرچەند لە دیاردەی کۆڵبەری باس بکرێ هشتا کەمەو و شتی زۆرتر دەمێنێ کە ئاماژەی پێ بکرێ.