ڕێناس فەلەکی
هەر بەو جۆرە کە دیارە،ئێمە شایەتی بەردەوامی پێشێلکاری مافی ژنان، نادادوەری و نایەکسانی بووین و ژنان بهبهردهوامی بوونەتە قوربانی کۆمەڵگای پیاوسالار و کلتوری نەشیاوی دژە ژن و سیاسەتگەلی دژە مرۆڤی حکوومەتەکان و دەسەڵاتدارانی ئەو حکومەتانە، کە لە سەرەوەی هەموویان دەکرێ ئاماژە بە رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی بکەین.
لەم حکومەتانەدا ڕێژەیەکی بەرچاو زیندانی سیاسیی، مەدەنی و پارێزەرانی مافی ژنان لە زیندانەکانی ڕژیمی ئاخۆندی ئێران ڕاگیراون. وریایی و روناک بیری ژنان لە کۆمەڵگە دەتوانێت مەترسی بێت بۆسەر دەسەڵات و ناسینی مافە سەرەتاییەکان کە لە ئافرەتان زەوت کراوە و حکومەت دەخاتە مەترسیەوە.
بۆیە ئهم دهسهڵاته نهگریس و دیکتاتۆره، بە گرتنی چالاکانی مەدەنی ئافرهتان نیشانی داوە کە بەردەوامە لە سیاسەتی دژە ژنانەی خۆی و ئامادەی دانپێدانانی پێگەی یەکسان و مافی ئەم توێژە لە کۆمەڵگا نییە.
بۆ نمونە مامۆستا زارا محەممەدی تەنیا بە تۆمەتی فێرکاری و پەروەردەی زمانی دایکی و پارێزگاری و چالاکی مەدەنی لە لایەن حکوومەتی ئاخوندی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و بە ڕاستی یاساکانی ڕژیمی ئاخوندی بەرەوامە لە سەر هەڵاواردن و پێشێلکاری مافی ژنان و پێداگری لەسەر ئەوە دەکاتەوە و ئاماده نیه هیچ گۆڕانکاریەک لە چوارچێوەی باشترکردنی یاساکان و سیاسەتە دواکەوتوەکانیانی بکات.
کەلتوور و نەریتە دواکەوتووەکان و کۆمەڵگای پیاوسالار لە هۆکارگەلی دیکە بوون بۆ پێشێلکردن و زهوتکردنی مافەکانی ژنان و بەردەوام لە هەڵکشاندا بووە. تەنیا لە یەکساڵی ڕابردوو دەیان ژن بە هۆی چەندین کێشە وگرفت لە ژێر ناوی نامووس کوژراون یان خۆیان کوشتووە.
بەڵام سەرەڕای هەموو ئەم هۆیانه، تەنانەت لە هندێک ناوچەی جیهان بوونی کچ بە عەیبه زانراوە و پیاوانی دواکەوتوو پهنایان بۆ کوشتنی بهناههقی ئافرەتان بردوه وزیندووبەچاڵیان کردووەن. کچان وهک کاڵا چاولێکراون و بهتهواوی خراونهته خزمهتی پیاوانهوه.
ژنانی کوردستان، بهدرێژایی خهباتی مافخوازانهی خۆیان، شانبهشانی خهباتی نهتهوایهتی، ڕۆڵی بهرچاویان له خهبات لهپێناوی مافی ئافرهتان دا گێڕاوه و ههوڵی ووشیارکردنهوهی کۆمهڵگا و پوچهڵکردنهوهی سیاسهته دژه ژنیهکانی لهلایهن ئهم ڕژیمهوه داوهتهوه.
ئەمڕوش و پاش دەستپێکی شۆڕشی ژینا کە هەڵگری دروشمی ژن، ژیان، ئازادی یە، ئەرکێکی قورستر دەکەوێتە سەر شانی ژنانی ئازادیخواز و هەروەها هەموو ئازادیخوازانی جیهان. بەرابەری و یەکسانی لە کۆمەڵگایەکی دیموکرات دا، مافی بنچینەیی هەر تاکێکەو بۆ گەیشتن بەو ئازادییە دەبێ دەست لە دەستی یەکتر بەرەو رووخانی حکومەتی گەندەڵی ئاخوندی پتەوتر هەنگاو بنێین. سەرکەوتنی یەکجاری نزیکەو خەونی نەمانی هەڵاواردن و ئاواتی ئازادی بە نەمانی ئەو دەسەڵاتە دێتە ئاراوە.