خەباتمیدیا: بەپێ ڕاپۆرتێکی هەواڵدەری فارس, سەر بە سپای تیروریستی پاسدارانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ۴‌ی ڕەشەممه‌ی ١٤٠ ١ی هه‌تاوی، هه‌لیکۆپته‌ری هه‌ڵگری وه‌زیری وه‌رزشی ڕژیم، حه‌مید سه‌جادی له کرمان به‌هۆکارێکی نادیار که‌وتۆته خواره‌وه و ناوبراو تووشی خوێن بەربوونی مێشکی بووه و ڕاوێژکاری ناوبراو به‌ناوی ئیسمائیل ئەحمەدی گیانی داوه. ئه‌م رووداوه ١٦ کوژراوە برینداری لێ که‌وتۆته‌وه. حەمید سەجادی, یەکێک لەو کەسانەیە کە لەم ماوەیەدا بەهۆی ڕۆڵی لە سەرکوت وهه‌روه‌ها سنوردار کردن و هەڕەشە لەو وەرزشوانانەی پاڵپشتی ڕاپەڕینەکانیان کردووه, لەلایەن یەکێتی ئەوروپا ئابڵۆقە خرابوه سه‌ر.
هەروەها بەپێی چەندین بەڵگە کە گروپه هەکرە سایبرییەکان بڵاویان کردۆتەوە, ناوبراو لە ڕەوتی سەرکوت و گرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە وەرزشوانان، له‌وانه له ئیلناز ڕکابی, کە لە ڕەوتی کێبڕکێیەکانی سئول حیجابی زۆرەملێی فڕێ دابوو, ڕۆڵی بووه.