خەباتمێدیا: "گیلا گاملیل" وەزیری ئیتلاعاتی ئیسراییل لە دانوسنانەکانی "ڕێبەرانی ژن" کە لە تێلاڤیڤ بەڕێوەچوو, لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی داوای کرد کە گەمارۆی نوێی زۆرتر بۆ سەر حکومەتی ئێران دابین بکەن. ناوبراو بەرنامە ناوکەییەکانی ڕژیمی بە گەورەترین هەڕەشە دژ به وڵاتەکەی و ناوچەکە ناوبرد و وتی: ئەم گەمارۆانە تەنیا نابنە هۆی بەرگری لە دەستپێگەیشتنی ڕژیم بە چەکی ناوکەیی, بەڵکوو دەتوانێ لە سەرکوتی زۆرتر و دڕندانەی خەڵکی ناڕازی لە ئێران بەرگری بکات و ئەوە ئەرکی هەموو وڵاتانی جیهانە کە لە بەرانبەر ئەو جینایەت و سەرکوتانە بێ دەنگ و بێ هەڵوێست نەبن.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پێشتر پشتڕاستی کردوەو کە پشکێنەرانی ئەو دامەزراو, ئەورانیۆمی پاڵێواراوی ۸۴% لە ئیرانیان دۆزیوهتهوه.