پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی خستە سەر ڕووسیەو کۆمپانیا ئێرانییەکان

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی خستە سەر ڕووسیەو کۆمپانیا ئێرانییەکان

ئێوارەی هەینی ٥ی ڕەشەممە، یەکێتی ئەوروپا دەیەمین بەستەی ئابڵۆقەکانی بۆ سەر مۆسکۆ دیاری کرد و هەروەها سزای خستە سەر هەندێک لە کۆمپانیا ئێرانییەکان لە پەیوەندی بە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیە.

شاندەکەی سوید کە سەرۆکایەتی ئەم خولەی یەکێتی ئەوروپایان بەدەستەوەیە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر لەشکرکێشی دڕندانەی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، یەکێتی ئەوروپا دەیەمین بەستەی سزاکانی بۆ سەر مۆسکۆ دیاری کرد، لەوانەش قەدەغەکردنی هەناردەکردنی تەکنەلۆژیای دووگانە و سزادانی هەندێک کەسایەتی و لایەنگر کە پشتیوانی ئەو شەڕەیان کردوو.
هەروەها ئەم شاندە سزای خستە سەر بەشێک لە میدیاکانی ڕووسیه و ئەو کۆمپانیانەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیە دەنێرن.
دوای ڕەزامەندی لەهیستان، سزا نوێیەکان ئێوارەی ڕۆژی هەینی خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە. وەرشۆ دەیەوێت سزای بەهێزتر و فراوانتر بۆ سەر مۆسکۆ دیاری بکرێت، بەڵام نەیتوانی یەکێتی ئەوروپا ڕازی بکات کە ئەو جۆرە سزایانە جێبەجێ بکات.
بەستەی نوێی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا ڕێگری دەکات لە هەناردەکردنی ١١ ملیار دۆلاری ئەوروپی بۆ ڕووسیە و دەستی بەسەر سامانی سێ بانک و چەند کۆمپانیایەکی ڕووسی گرتووە.
هەروەها ئەم سزایانە ژمارەیەک کۆمپانیای ئێرانی کە تۆمەتبارن بە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیە، لە خۆ دەگرێتەوە.
لیستی نوێی سزاکان ١٢٠  ناو لەخۆدەگرێت، کە تا ئەو کاتەی لە گۆڤاری فەرمی یەکێتی ئەوروپا بڵاودەکرێتەوە، بە نهێنی دەمێنێتەوە.


1 ساڵ و 8 مانگ و 26 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی خستە سەر ڕووسیەو کۆمپانیا ئێرانییەکان

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی خستە سەر ڕووسیەو کۆمپانیا ئێرانییەکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن