خەباتمێدیا: دێنیس کۆمیتات، وتەبێژی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان، بە ئاماژەدان بە بەرنامە ناوکەییەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەکەدا وتی برلین لەو بارەوە نیگەرانە.
ڕۆژی شەممە ۶ی ڕەشەمەی ١٤٠ ١ی ههتاوی, ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامهی شهرقلئهوسهت ، ئاماژەی بە ڕۆڵی "هۆکاری قەیران"ی ئێران لە وڵاتانی وەک سوریا و عێراق کرد و وتی: ڕژێمی ئێران لەلایەن خەڵکی خۆیەوە بۆ دروستکردن فەزای کراوە لە کۆمەڵگا، لەژێر فشارێکی قورسدایە و ئهم دهسهڵاته پهنا دهباته بهر سهرکوتی دڕندانه و خۆسهپێن و به توندوتیژی وهڵامی داوای ڕهوای خهڵک دهدهنهوه. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان، سەرکوتی بەربڵاوی خەڵکی ئێرانی لە لایەن ئەو ڕژیمەوە بە توندی شەرمەزار کرد.
پەیوەندی نێوان تاران و وڵاتانی عەرەبی لە کەنداو، بابەتێکی دیکە بوو کە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەم وتووێژەدا باسی لێیوە کرد.
بەوتەی کۆمیتات، گومانی وڵاتانی عەرەبی بەرامبەر تاران جێگای تێگەیشتنە. بە پێداگری لەسەر ئەوەی "سەرەڕای گرژیەکان، پێویستە کەناڵەکانی پەیوەندیکردن بە کراوەیی بمێننەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەڵمان بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی دیپلۆماسی و میتۆدی سیاسی لەو بوارەدا.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا باسی لە هاوکارییەکانی نێوان ئەڵمان و شانشینی سعودیە لە بواری بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی هیدرۆژنی سەبز کرد. لەو چوارچێوەیەدا، پێداگری لەوەش کرد کە سعودیە هەلومەرجی زۆر باشی هەیە بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی هیدرۆژن. ئەڵمان بەنیازە تا ساڵی ٢٠ ٤٥ ڕێژەی دەردانی کەربۆن لەم وڵاتەدا بۆ سفر کەم بکاتەوە.