شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەڵکی ئۆکراین قوربانی کردەوەکانی رژیمی ئێرانن

خەڵکی ئۆکراین قوربانی کردەوەکانی رژیمی ئێرانن

ڕۆژی شەممە ۶ی ڕەشەمە ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە بەیاننامەیەیەکدا ڕوسیەی تاوانبار کرد بەوی کە فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئێرانی بۆ کوشتنی خەڵکی ئۆکراین و هێرش بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە بە کار دەهێنێت و پێداگری لە سەر ئەوە کردوە کە هەموو ڕێگایەک دەگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی گواستنەوەی فرۆکە بێفرۆکەوانی ئێران بۆ رووسیە.
لە دڕێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووه کە سزا دەخرێتە سەر بەرپرسانی رژیم کە دەستیان لە ناردنی فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆ روسیە هەیە و ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی به‌‌‌ هه‌‌‌موو شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکات.
جێگەی ئاماژەیە، یەکیەتی ئەوروپایش گەمارۆی خستە سەر · کۆمپانیای رژیمی ئێران که‌‌‌ ڕۆڵیان هەبووە لە پشتیوانی سەربازی رژیم بۆ روسیە و لەشکرکێشی ئەو وەڵاتە بۆ سەر ئۆکراین.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی µی ڕەشەمە, یەکیەتی ئەوروپا دەیەمین بەستەی سزاکانی بۆ سەر مۆسکۆ دیاری کرد و هەروەها لەو چوارچێوەدا ئەو یەکیەتیە گەمارۆی خستۆتە سەر بەشێک لە کۆمپانیاکانی رژیمی ئێران کە لە بەرهەمهێنان و ناردنی فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆ سوپای روسیە دەستیان هەیە.


1 ساڵ و 8 مانگ و 27 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خەڵکی ئۆکراین قوربانی کردەوەکانی رژیمی ئێرانن

خەڵکی ئۆکراین قوربانی کردەوەکانی رژیمی ئێرانن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن