خەباتمێدیا: لە کاتێکدا ژەهراویکردنی زنجیرەیی قوتابیانی قوتابخانەی کچان لە قوم و بروجێرد بەردەوامە، یونس پەناهی، جێگری وەزیری تەندروستی ڕژیم دووپاتیکردەوە کە هۆکاری ژەهراویکردنی خوێندکارانی کچ بە ئەنقەستەو هەندێک کەسی تایبەت بۆ داخرانی قوتابخانەکانی کچان ئەو کارە دەکەن. مەجید منعمی، جێگری سیاسی پارێزگاری لوڕستان، ڕایگەیاند، لە قوتابخانەی دواناوەندی "١٥ خورداد"ی کچان لە بۆروجێرد ٥٠ قوتابی دیکە ژەهراوی کراون. زیاتر لە سێ مانگ بەسەر بابەتی ژەهراویکردنی زنجیرەیی خوێندکاران لە ئێران تێپەڕیوە، تا ئێستا هۆکاری ئەم ژەهراویبوونانە بە بنەماڵەی خوێندکارە کان نهوتراوه. بهپێی زانیاریهکان، نیشانهکانی ئهم ژههره بریتیه له بڵاوبوونهوهی بۆنێکی هاوشێوهی بۆنی نارنگی و دهبێته هۆکاری سهرئێشه و سهرهگێژه و لاوازی و سڕبوونی ئهندامهکانی جهسته و نهتوانینی ڕۆیشتن.هۆمایون سام یەح نەجەفئابادی، ئەندامی دەستەی تەندروستی و پزیشکی پەرلەمان لەم بارەوە بە تۆڕی "چاودێری ئێران" وتی: من نازانم, چۆن دەبێ دەزگا ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم نەتوانن زانیاری پێویست لەم بارەوە کۆ بکەنەوە کە تەنانەت وەزیری ئیتلاعات چووەتە ناو ئەم دۆسیەیە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک نەدراوە بە پەرلەمان". ئەم ئەندام پەرلەمانە هەروەها پێداگری لەوە کردەوە کە "ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە هەم لە قوم و هەم لە بروجێرد لەم ڕووداوانە بە ئەنقەستە".
بەپێی ئەو ڕاگەیاندنە فەرمییە، ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەشەممەی ١٤٠ ١ی ههتاوی ، لانیکەم ٤٨ قوتابی لە شارەکانی قوم و بروجێرد گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ژەهراویکردنی زنجیرەیی قوتابیانی قوتابخانەی کچان لە ٩ی سەرماوەز لە قوم دەستی پێکرد. لە ٦٠ قوتابخانەی شاری قوم بە سەدان خوێندکار ژەهراوی کراون، کە زۆربەیان قوتابخانەی یەکەم و ناوەندی کچانن و ئەم ژەهراویبوونانە بڵاوبۆتهوه بۆ زۆربهی شارو ناوچهکانی دهوروبهریش.
پێشتریش لە مەشهەد و تاران هەواڵی ژەهراویبوونی قوتابیانی قوتابخانەی کچان هەبووە، هەرچەندە سەرچاوە فەرمییەکان و دەسەڵاتدارانی ڕژیم ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.