پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێزی ئاسمانی ئۆکراین لەناوبردنی ٦١٠  فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی ڕاگەیاند

هێزی ئاسمانی ئۆکراین لەناوبردنی ٦١٠  فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی ڕاگەیاند

لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی قورسی نێوان هێزە سەربازییەکانی ڕووسیەو ئۆکراین بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک، ‎ژەنەڕاڵ میکۆلا ئۆلشوک، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆکراین ڕایگەیاند: تا ئێستا ٦٥٠  مووشەکی کروزی ڕوسی و زیاتر لە ٦١٠  فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهدی ئێرانی لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵەوە لەناوبراون.فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆکراین لە ووتووێژدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئارمی ئینفۆرم ووتی :هێزی ئاسمانی ئۆکراین سیستمی دیفاعی ناساماس و کرۆتاڵ و هەروەهاسیستمی دژە فرۆکەی گێپاردیزی هەیە بەڵام لە ئێستادا چاوەروانی وەرگرتنی سیستمی پاتریوت و ئستار۳٠ مامباین لە هاوپێمانەکانمان ده‌‌‌که‌‌‌ین. ناوبراو له‌‌‌ درێژەدا ئاماژەی به‌‌‌وه‌‌‌ کرد که‌‌‌ ئەم سیستێمانە بەس نین بۆ بەرگریکردن لە کیێڤ لە بەرامبەر هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیە. ناوبراو ڕاشی گه‌‌‌یاند که‌‌‌ کیێڤ پێویستی زۆری به‌‌‌ فڕۆکەی جه‌‌‌نگی و چه‌‌‌کی پیشکه‌‌‌وتوو هه‌‌‌یه‌‌‌ بۆ پارێزگاری له‌‌‌ئاسمانی ووڵات.پێشتر ئەلێکسی کرۆمۆڤ، جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی سپای ڕووسیە لە ٢٣ی فوریە ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی ڕووسیە لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی پێنج هەزار هێرشی مووشەکی و ٣٥٠ ٠  هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر خاکی ئۆکراین ئەنجامداوە.به‌‌‌ووته‌‌‌ی ئەلێکسی خرۆمۆڤ، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی ڕووسیەلە ٢٤ی فوریەساڵی ڕابردووەوە، سپای مۆسکۆ نزیکەی هەزار هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر خاکی ئۆکراین ئەنجامداوە.لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان مۆسکۆ و کیڤەوە، وڵاتانی ڕۆژئاوا و بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە چەکی پێشکەوتوو و سیستەمی مووشەکی و بەرگری ئاسمانی و تانکی پێشکەوتوو پاڵپشتی کیێڤیان کردووە، بەڵام هێزەکانی ئۆکراین بەردەوامن لە داواکردن کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی چەکی زیاتریان بۆ بنێرن .


1 ساڵ و 8 مانگ و 24 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێزی ئاسمانی ئۆکراین لەناوبردنی ٦١٠  فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی ڕاگەیاند

هێزی ئاسمانی ئۆکراین لەناوبردنی ٦١٠  فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی ڕاگەیاند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن