ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠ ١ی ههتاوی، لە چەند شاری ئێران لهوانه شوشتەر، ئەهواز و کۆمپانیای پۆڵا لە ئیسفەهان، بەرامبەر بە هەلومەرجی نالەباری ژیان وکەمی مووچەکانیان ناڕەزایەتی خۆیانیان بە دروشمی( ریسی دروغگو حاصل وعدهات کو)،(سوریە را رها کن فکری بە حال ما کن)، دەربڕی. ئەمە له کاتێکدایه که نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران بەردەوام لە ههڵکشان دایه و بە هۆی گرانی زۆر لەم ماوەیە دا ماددە خۆراکیەکان 70٠ª زیادی کردووە. هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی هەڵکشانی مانگی ڕێبەندان لە لایەن ناوەندی ئامارەوە، ڕێژەی هەڵکشان لە نرخی گۆشت ، بە 10.5٠ª و سەوزی، بە 12.4 تۆمار کرا کە بەرزترین ئاستی بەرزبوونەوەی تێپهڕاندوه.شایەنی باسە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە گەڵ پەراوێز خستنی ڕژیمی ئاخۆندی ئێران بە هۆی سەرکوتکردنی مەرگباری هاووڵاتییانی ناڕازی وچەک و یارمەتی فەنی وسەربازی ئەو وڵاتە بۆ ڕووسیە لە شەڕی دژ بە ئۆکراین سزای زۆرتر بە سەر بەرپرسان ودامودەزگاکانی سەر بە ڕژیم سزا دراون. ڕژیم لە لایەن حکومەتەکانی ئۆروپا، ئامریکا، ئۆستورالیا ونیوزیلەندا زۆرترین بهستهی ئابڵوقه و سزادانی خراوهته سهر.