پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمیرعەبدوڵاهیان بایکۆت کرا

ئەمیرعەبدوڵاهیان بایکۆت کرا

خەباتمێدیا: ڕۆژی دووشەممە ۸ی ڕەشەمەی ۱۴۰۱ی هەتاوی, جەیسۆن برۆدسکی، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی "یەکگرتوو دژی ئێرانی ئەتۆمی" لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەیان کەس هاوکات لەگەڵ دەستپێکی وتاری ئەمیر عەبدوڵڵاهیان له‌‌‌کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی بایکۆت و ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی هۆڵی کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌جێ دیێڵن. ئەم ڕووداوه لە کاتێکدا ڕوودەدات کە چالاکانی مافی مرۆڤ و بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا و پەرلەمانی ئەورووپا ئامادەبوونی ئەمیر عەبدوڵڵاهیانیان شەرمەزار کرد و ڕەخنەیان لەوە گرت کە دەرفەتێک بە نوێنەری حکومەتێکی خوێنڕێژ دراوە بۆ خستنەڕووی ئیدیعاکانی ئەو ڕژیمە کە تا ئێستا ٥٣٠  کەس لە ناڕازییانی ئەو حکومەتیان تەنیا بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی کوشتووە و لەو ڕێژەیە زیاتر لە ٧٠  منداڵیشیان تێدایە.
ئه‌‌‌م په‌‌‌رله‌‌‌مانتار و چالاکانه‌‌‌ی مافی مرۆڤ داوایان له‌‌‌ هه‌‌‌موو وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دیموکرات و ڕۆژئاوا کرد لە کاتی وتارەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران وەک نیشانەی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پێشێلکردنی بەربڵاو و سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ لەم وڵاتەدا هۆڵەکە بەجێی بهێڵن. لۆرد ستوارت پۆلاک، ئەندامی ئەنجومەنی لۆردەکانی بەریتانیا، داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کردبوو کە هۆڵەکە بەجێی بهێڵێت، کاتێک وتارەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەستیپێکرد. لەهەمان کاتدا، هیلێل نویر، بەڕێوەبەری چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە تویتێکدا داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی هەموو وڵاتان کرد کە لە سەرەتای وتارەکەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەشداری هەڵمەتی چۆڵکردنی هۆڵەکە بکەن و داوا لە وەزیرانی دەرەوەیان بکەن دانیشتنەکە بوەستێنن کاتێک "وتەبێژی ئاخوندە خوێنڕێژەکان" دەست بە قسەکردن دەکات. لەگەڵ ئەم چالاکییە ناڕەزایەتییە، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە وتارەکەیدا ئیدیعای کرد کە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی خەڵکی ئێران بەهۆی دەستێوەردان بووەو ئەوانەی تووشی توندوتیژی بوون تەنیا کەسانی سەر بە تاقمە تروریستییەکانن. .
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەک هەمیشە حکومەتەکانی ڕۆژئاوا لەوان ئەمریکا و بریتانیای بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت زانی و وتی: ژمارەیەک کەناڵی تەلەفزیۆنی فارسی زمان کە بنکەکانیان لە ئەمریکایە و بریتانیایە هاندەری ئەو ڕاپەڕینانەن. ناوبراو هەروەها ئیدیعای ئازاد کردنی هەموو گیراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێرانی کرد، لە کاتێکدا هەزاران کەس هێشتا لە گرتووخانەکانن و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە درێژەی گرتنی سەدان زیندانی سیاسی و گیراوی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە و مەترسی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ لانیکەم ١٤ خۆپیشاندەر دەکەن. بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئامادەبوونی نوێنەران و بەرپرسانی سیاسی ئێران و ڕووسیە پێشتر ڕەخنەی بەربڵاوی لە دژی ئەم دەزگایە نەتەوە یەکگرتووەکان ورووژاندبوو.


1 ساڵ و 8 مانگ و 23 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمیرعەبدوڵاهیان بایکۆت کرا

ئەمیرعەبدوڵاهیان بایکۆت کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن