شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دامەزراوەی بیرمەندی ئامریکا: لەدەستدانی هیوا بۆ بەرجام بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی دراو

دامەزراوەی بیرمەندی ئامریکا: لەدەستدانی هیوا بۆ بەرجام بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی دراو

دامەزراوەی دیفاع لە دیموکراسیەکان لە ووتارێکدا نووسیویەتی لە کاتێکدا کە هیوای بازاڕی تمەنی ئێران بۆ بوژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠ ١٥ کەم تا زۆر نرخی تمەنەکەی بە جێگیری هێشتبووەوە، داڕمانی هیواکان بۆ بوژانەوەی بەرجام بۆتە هۆی زیادبوونی گۆشەگیریی تاران و هەڵکشانی زۆری نرخی دراوەکانی.
بە وتە ی ئەم دامەزراوە بیرمەندە، لە ساڵی ٢٠ ١٨ کە ترامپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە، نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئێران ٦ هەزار تمەن بوو، بەڵام شکستی بەرجام بەهای ڕیاڵەکەی بە بەردەوامی بۆ ماوەی چوار ساڵ کەمکردەوە.
تا ئەم دواییانە ئاسۆی درێژەدان بە دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی تا ڕادەیەک بەهای تمەنی ئێرانی بەرز دەکردەوە، بەڵام لەگەڵ زۆرتر بوونی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر تاران بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و هاوکاری سەربازی لەگەڵ ڕووسیە دژی ئۆکراین، ڕیاڵ دەستی بە دابەزین کرد.
کاتێک ڕووداوێک دەبێتە هۆی دابەزینی بەهای ڕیاڵ، تاران لە پاشکەوتی خۆی دۆلار دەخاتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی نرخی دراوەکە بە جێگیری بمێنێتەوە. بەو پێیەی زۆربەی پاشکەوتەکەی ئێران لە سەرانسەری جیهاندا بەستراوەتەوە، ڕێژیم لە مێژە سنووردار بووە بە زەخیرەی ئەرزی بیانی لە ناوخۆی ئێراندا.
هەر جارێک تاران ئەرز دەخاتە ناو بازاڕەوە، ئەم پاشکەوتانە بەردەوام لە کەمبوونەوەدان. بۆیە ئێران لە کۆتاییدا ڕووبەڕووی کەمیی نەختینەیی دەبێتەوە.
دامەزراوەی دیفاع لە دیموکراسیەکان بەو ئەنجامە دەگات کە دابین کردنی خێرای سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم قۆناغەدا دەتوانێت دابەزینی بەهای ڕیال لە ئێراندا توندتر بکات و بە توندی زیان بە سیستەمی دارایی ئێران بگەیەنێت، کە "ئەوپەڕی فشار" دەخاتە سەر ڕێژیم بۆ ڕاگرتنی چالاکییە خراپەکانی


1 ساڵ و 8 مانگ و 25 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دامەزراوەی بیرمەندی ئامریکا: لەدەستدانی هیوا بۆ بەرجام بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی دراو

دامەزراوەی بیرمەندی ئامریکا: لەدەستدانی هیوا بۆ بەرجام بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی دراو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن