پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئابڵۆقەی نوێی کانادا بۆ سەر ۱۲ بەرپرس و دامەزراوەی ڕژیم

ئابڵۆقەی نوێی کانادا بۆ سەر ۱۲ بەرپرس و دامەزراوەی ڕژیم

دەوڵەتی کانادا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئابڵۆقەی نوێی خستوەتە سەر ۱۲ فەرماندەی سپای تێرۆریستی پاسداران و بەرپرسانی هێزە ئێنتزامیەکانی ڕژیم .بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی کانادا، ڕۆژی دووشەممە ۸ی ڕەشەمەی ۱۴۰۱ی هەتاوی ئەو کەسانە بەشدارییان لە سەرکوت و پێشێلکاری سیستماتیک و دڕندانەی مافی مرۆڤ لە ئێراندا کردووە ڕۆیشتوونەته ڕیزی سزا نوێیەکانی ئەو وڵاتەوە.
موتزا میرئاغایی، فەرماندەی بەسیج و سیدق حوسێنی فەرماندەی فیرقەی بەیت ئەلمقدەسی سوپای تێروریستی پاسداران هەر کام لە شاری سنە و ڕەحیم جەهانبەخش، فەریقی دووی هێزی دەریایی سوپا و فەرماندەی هێزی زەمینی سوپا لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەروەها چەند کەسی دیکە و لەوانە:
حوسەین رەجەب پوور یەکێک لە فەرماندەکانی ڕێکخراوی بەسیج لە ئیسفەهان، مەحەممەد تەوحیدی یەکێک لە لایەنگری ڕژیم لە ئۆستورالیا ، حەبیب شەهسەواری، فەرماندەی فەیلەقی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، مەحەمەد نەزار عەزیمی، فەرماندەی کەمپی نەجەف ئەشرەفی سوپای تێروریسی پاسداران، بەهمەن ڕیحانی فەرماندەی سوپای نەبی ئەکرەم لە کرماشان، هیدایەتوڵڵا فەرزادی، سەرۆکی پێشووی زیندانی دیزلئاوای کرماشان وبەرپرسی ئێستای زیندانی ئێڤین، موراد فەتحی بەڕێوەبەری گشتی زیندانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕوژئاوا، سەعید ڕەزا ئەمیلی ڕێانی، یەکێک لە ئەندامانی باڵای فەزای ئەلیکترۆنی.
هاوکات، مێلانی جۆلی وەزیری دەرەوەی کانادا وتی ڕژیمی ئاخۆندی ئێران بەردەوامە لە سەرکوتکردنی دڕندانەی خەڵکی ئێران و هەربۆیە ئێمە گوێبیستی داواکاریی خەڵکی ئێران دەبین و کەنادا بەردەوام دەبێ لە پشتیوانیکردنی ئێرانییەکان و پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە.
ناوبراو لە دڕێژەدا وتی دەوڵەتی کانادا بازەرگانی لە گەڵ ئەوکەسانە قەدەغە دەکات دەست بە سەر و سەروەت وسامانەکانیان لە سەر خاکی کانادا دەگرێت.


1 ساڵ و 8 مانگ و 23 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئابڵۆقەی نوێی کانادا بۆ سەر ۱۲ بەرپرس و دامەزراوەی ڕژیم

ئابڵۆقەی نوێی کانادا بۆ سەر ۱۲ بەرپرس و دامەزراوەی ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن