پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەرکوتکەرەکان لە ئێران دەبێ دادگایی بکرێن

سەرکوتکەرەکان لە ئێران دەبێ دادگایی بکرێن

خەباتمێدیا: ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە زۆربونی ڕەوتی لەسێدارەدانە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان لە ئێران، ڕژیمی ئاخوندی بەوە تۆمەتبار کرد کە بە شێوەیەکی سیستماتیک و بە زۆرو لە دادگاییەکی ئەوپەڕی نادادپەروەرانەدا دانپێدانان لە خەڵک وەردەگرێت وناڕەزایانی حکومەت تۆمەتبار دەکات و سزای لەسێدارەدان بەسەریان دا ئەسەپنێت. به پێی ئەم بەیاننامەیه که ڕۆژی پێنج شەممه ١١ی رەشەمە له ماڵپەڕی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بڵاو بۆتەوه ، دیانا ئەل تەهاوی جێگری ناوچەیی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست, داوای فشار خستنه سەری زۆرتری بۆ دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران کرد. ئەلتەهاوی هەروەها پێداگری لەسەر بابەتی "شایستەیی جیهانی دادوەری" لەدژی ئەو تاک و دامودەزگانە کرد کە بەردەوامن لە سەرکوتکردنی خەڵک لە ئێران.
بنەمای دەسەڵاتی دادوەری ڕێگە بە حکومەتەکان دەدات کە پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە هەر شوێنێکی جیهان دادگایی بکەن.
بنەمای ئەم پرەنسیپە لە یاسا ناوخۆییەکانی سویددا وایکرد داواکاری گشتی سویید حەمید نووری، یەکێک لەو کەسانەی کە لە هاوینی ۶· دا ڕۆڵی هەبوو لە لەسێدارەدانی هەزاران زیندانی سیاسی ئێران بە شیوەی عادڵانه دادگایی بکرێت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دەسەڵاتدارانی ئێران لانیکەم کەسێکی ئەهوازی عەرەب و ١٤ کورد و ١٣ کەسی بەلووچیان لە دوای دادگایی کردنی ئەوپەڕی نادادپەروەرانە لە سێدارە داوە و بە دەیان کەسی دیکەش حوکمی لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە کە ئەمەش پەرەسەندنی ترسناکی بەکارگرتنی سزای لەسێدارەدان لە دژی گرووپە نەتەوەییەکان لە ئێرانە.
ڕۆیا برومەند، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای مافی مرۆڤی عەبدولڕەحمان برومەند، ڕایگەیاند: "کردەوەکانی ئەو حکومەته دژە مرۆڤە, هێرشکردنە سەر مافی ژیان و هەوڵێکی بێشەرمانە بۆ زیاتر سەرکوتکردنی کەمینە نەتەوەییەکان و هەروەها بۆ بڵاوکردنەوەی ترس بۆ ناڕازیان و دژبەرانی دەسەڵات که ئەگەر دژایەتی خۆیان دەرببڕن دەکوژرێن.
ئەم ڕاپۆرتە هاوبەشەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و دەزگای عەبدوڕەحمان برومەند لە کاتێکدا بڵاودەکرێتەوە کە لە کۆتایی مانگی ڕێبەندان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز حوکمی لەسێدارەدانی بۆ شەش زیندانی سیاسی عەرەبی زیندانیکراوی زیندانی شیبانی ئەهواز ڕاگەیاند. لە بەرانبەر ئەم ئێعدامانە و کەڵک وەرگرتن لە حوکمی ئێعدام لە لایەن ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییەکان، پێشتر لە میانەی ٥٢ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان ٥٤ وڵاتی جیهان بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە ئێعدام بڵاو کردەوە سزادانی بەناحەقی ناڕازیان لە ئێرانیان مەحکوم کرد


1 ساڵ و 8 مانگ و 18 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرکوتکەرەکان لە ئێران دەبێ دادگایی بکرێن

سەرکوتکەرەکان لە ئێران دەبێ دادگایی بکرێن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن