شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئابڵۆقەی نوێی ئەمریکا بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران

ئابڵۆقەی نوێی ئەمریکا بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران

ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سەپاندنی سزای نوێی بەسەر کۆمپانیاکانی گواستنەوە و پترۆشیمی ئێران, یان کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە ڕژیمی ئێران و لەوانە دوو کۆمپانیای گواستنەوە کە بنکەیان لە چینە راگەیاند
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەشەمە، حکومەتی ئەمریکا لە هاوکات ئەندامانی باندێکی ماددە هۆشبەرەکانی مکزیک و ٢٠  کەشتیی پەیوەندیدار بە کۆمپانیاکانی چینی و ڤێتنام و شەریکەیەکی سویدی کردە ئامانج کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەبووە.
کۆمپانیای پتروشیمی بوشێهر لە تاران و کۆمپانیای پتروشیمی شیراز لە پارێزگای فارس، دوو کۆمپانیای پتروشیمی ئێرانین کە ڕۆژی پێنجشەممە خرایە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.
ئەم ئابڵۆقانە لەگەڵ ئابڵۆقە نەوتییەکانی ئێرانن و بە هۆی ڕۆڵی ئەو دامەزراوانە لە قاچاخی نەوتی گەمارۆدراوی ئێران دابین کراون، حکوومەتی ئاخوندی ئێران ئەو دەسکەوتانەی لەو بوارەدا دەستی دەکەوێت بۆ ئاژاوەگێڕی ناوچەکە و جیهان، بەتایبەتی بەرامبەر ئەوروپا سەرف دەکات.
رژیمی ئاخوندی ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی خۆدەربازکردن لە گەمارۆ نەوتییەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردنی دڕندانەی نارازیانی دژە حکومەت و هەروەها دوابەدوای هاوکارییەکانی تاران لەگەڵ مۆسکۆ بە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێن بۆ بەکارهێنانی ڕووسیە لە هێرشەکانی دژی ئۆکراین چەندین جار سزا خراوەتە سەری.
پێشتر وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ۹ کۆمپانیای بە هۆی ڕۆڵی بەرهەمهێنان و فرۆشتن و گواستنەوەی سەدان ملیۆن دۆلاری پترۆشیمی و نەوتی ئێرانی بۆ کڕیارانی ئاسیایی سزا دابوو و خستویە لیستی ڕەشەوە.
ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ ی ڕێبەندان، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، نووسیویەتی کە ٦ کۆمپانیا لە کۆی ٩ دامەزراوی گەمارۆدراو لە ئێران هەن و سێ کۆمپانیای دیکەی لە مالزی و سەنگاپور ئابلۆوە خراوەتە سەریان


1 ساڵ و 8 مانگ و 19 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئابڵۆقەی نوێی ئەمریکا بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران

ئابڵۆقەی نوێی ئەمریکا بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن