پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گازی بەکارهێنراو بۆ ژەهراوی کردنی کچانی خوێندکار لای خەڵکی ئاسایی دەس ناکەوێت

گازی بەکارهێنراو بۆ ژەهراوی کردنی کچانی خوێندکار لای خەڵکی ئاسایی دەس ناکەوێت

خەباتمێدیا: محەممەدڕەزا هاشمیان، پسپۆڕی بەشی چاودێری تایبەت لە نەخۆشخانەی "مەسیح دەنێشواری" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "هم میهن"، ڕایگەیاند کە ئەنجامدەرانی هێرشەکانی سەر قوتابخانەکان جۆرێک لە گازی تێکەڵاو بۆ ژەهراویکردنی خوێندکاران بەکار دەهێنن کە دەست پێی گەیشتن بەو گازە کە بۆ خەڵکی ئاسایی و خەڵکی گشتی ئەگەری نییە.
هاشمیان پێداگری لەسەر جددی بوونی دۆخی ژەهراویبوونی خوێندکارەکان کردەوە و ڕایگەیاند، لە هەندێک ڕاپۆرتدا، خەڵک تووشی سڕبوونی ماسولکەکان یان ئیفلیجی کاتی بوون. که مەترسیدارە و دەتوانێت کاریگەری توندتر وەک کێشەی گورچیلە و سییەکانی بەدوادا بێ.
ناوبراو ڕووی دەمی لە وەزارەتی تەندروستی کرد و ڕایگەیاند، "نابێت ئەم بابەتە بە سوکی تێپەڕێنرێت". پێویستە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی ڕاپۆرت لەسەر ئەم بابەتە بدەن و نابێت زۆر بە ئاسانی پشت گویی بخەن. ئێمە لە سەرەتای چیرۆکەکەداین و پێویستە بزانین چی ڕوویداوە. "پێویستە وەزارەتی تەندروستی پێمان بڵێت چی ڕوودەدات و چ گازێک بڵاو دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان هەتا ئەمڕۆ زیاتر لە ۳µ شار هێرشی سیستماتیکیان بەخۆوە بینیوە بە گازی ژەهراوی بۆ سەر قوتابیان لە قوتابخانەکاندا بڵاو کراوەتەوە.


1 ساڵ و 8 مانگ و 16 ڕۆژ و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گازی بەکارهێنراو بۆ ژەهراوی کردنی کچانی خوێندکار لای خەڵکی ئاسایی دەس ناکەوێت

گازی بەکارهێنراو بۆ ژەهراوی کردنی کچانی خوێندکار لای خەڵکی ئاسایی دەس ناکەوێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن