پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نەکراوە

هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نەکراوە

خەباتمیدیا: بێهروز کامالۆندی، وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، لە سەردانەکەی ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ تاران، هەواڵەکانی پەیوەندی بە دانان و دەستڕاگەیشتن کامێرای نوێ لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان ڕەتکردەوە.
چەند کاتژمێرێک پاش بڵاوبوونەوەی بەیاننامەی هاوبەشی ئاژانس و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی، کامالۆندی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەری "ئیرنا" سەبارەت بە دانانی کامێرای نوێ لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان ڕایگەیاند کە تا ئێستا هیچ وتووێژ و ڕێککەوتنێک لەبارەیەوە نەکراوە.
ناوبراو هەروەها پێداگری لەوە کردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ گرۆسی سەبارەت بە دەستڕاگەیشتنی ئاژانس بە کەسان یان سایتەکانی "گوماناوی" ئاشکرا نەکراوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەشەمە، لە بەیاننامەیەکی هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، پێداگری لەوە کردەوە کە تاران ئامادەیە بۆ درێژەدان بە هاوکارییەکان، پێشکەشکردنی زانیاری و شەفافیەت تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت، و هەروەها ئامادەیە پرسەکانی پاراستنی هەڵپەسێردراو چالاک بکاتەوە.
لەم بەیاننامە هاوبەشەکەدا هاتووە، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی "بە ورەی هاوکاری و لەسەر بنەمای گەرەنتی هەمەلایەنە ڕێککەوتن دەکەن.


1 ساڵ و 8 مانگ و 16 ڕۆژ و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نەکراوە

هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نەکراوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن