چوارشه‌مه‌ 

7 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕۆڵی ئافرەتان لە شۆڕشی ژینا

ڕۆڵی ئافرەتان لە شۆڕشی ژینا

ئەفسانە ڕەحیمی

له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕژیمی دژه‌‌‌ مرۆڤانه‌‌‌ی ئاخوندی به‌‌‌ هه‌‌‌موو توانایه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌وته‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکردنی ڕاپه‌‌‌ڕیوانی شۆڕشی ژیناو به‌‌‌سه‌‌‌خترین شێوه‌‌‌ ڕووبه‌‌‌ڕووی ڕاپه‌‌‌ڕیوان و ناڕازیان بۆوه‌‌‌، به‌‌‌ڵام نه‌‌‌یتوانی ئه‌‌‌م شۆڕشه‌‌‌ شکست پێبێنێ. خه‌‌‌ڵکی ئێران و کوردستان، به‌‌‌ هه‌‌‌موو چین و توێژه‌‌‌کانیه‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوانه‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ وه‌‌‌ستانه‌‌‌وه‌‌‌. شۆڕشی ژینا، له‌‌‌ ژێر دروشمی ژن، ژیان، ئازادی پێناسه‌‌‌یه‌‌‌کی نوێی به‌‌‌شۆڕش و به‌‌‌رخودانی ئافره‌‌‌تان به‌‌‌خشی و ئافره‌‌‌تانی چاوکراوه‌‌‌تر کرد، له‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ ئافره‌‌‌تان بێنه‌‌‌ مه‌‌‌یدان و شان به‌‌‌‌شانی پیاوان له‌‌‌ پێناو ماف و ئازادیه‌‌‌کانی خۆیان و گه‌‌‌ل و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌یان تێبکۆشن. شۆڕشی ژینا وای کرد که‌‌‌ مه‌‌‌حاڵه‌‌‌ تازه‌‌‌ ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ ئێران و کوردستان دا واز له‌‌‌ داخوازیه‌‌‌ ڕه‌‌‌واکانیان بێنن.
توندوتیژی لەدژی ژنان ، ده‌‌‌سته‌‌‌واژه‌‌‌یه‌‌‌کی نامۆ نیه‌‌‌ بۆ ئافره‌‌‌تان و ئه‌‌‌م چه‌‌‌مکه‌‌‌ مێژوویه‌‌‌کی پڕ له‌‌‌ تراژیدیا و ناعه‌‌‌داڵه‌‌‌تی و پێشلکردنی ماف و ئازادیه‌‌‌کانی دژ ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ ته‌‌‌واوی جیهان دا هه‌‌‌یه‌‌‌، بەڵام ئەوەی ئێستا لە حوکمڕانی ئاخوندان لە ئێراندا ڕوودەدات، وه‌‌‌ک به‌‌‌رهه‌‌‌می ته‌‌‌واوی مێژووی خۆی، شتێکە لە دەرەوەی هەموو پێوەرەنێودەوڵەتییه‌‌‌کان و سنووری پێشلکردن و زوڵمی تێپه‌‌‌ڕاندوه‌‌‌ و که‌‌‌وتۆته‌‌‌ سه‌‌‌ر ڕه‌‌‌وتی جنایه‌‌‌ت و پاکتاوی ڕه‌‌‌گه‌‌‌زی و به‌‌‌ کۆیله‌‌‌کردنی ته‌‌‌واوه‌‌‌تی ئافره‌‌‌تان.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڕژیمی ئاخوندی ژنان ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە ئایدۆلۆژیای ڕێژیم دەربڕی و زۆرجاریش لە مەترسیدا بوون. دەسەڵاتی ئاخوندی بە دڕندانەترین شێوە دەستی داوەتە ڕاوەدوونان و ئازار و گرتن و لە سێدارەدانی ڕۆڵە شۆڕشگێر و قارەمانەکانی ئێران. زۆرێک لەو ژنانەی کە بەندکراون، باس لەوە دەکەن کە لە کاتی گرتنیان هەڕەشەیان لێ کراوە یان دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر. شۆڕشی ژینا، ئه‌‌‌و په‌‌‌رده‌‌‌ شاراوه‌‌‌ی له‌‌‌سه‌‌‌ر زوڵم و زۆری و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ی ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی ئه‌‌‌م ده‌‌‌سه‌‌‌‌ڵاته‌‌‌ دژه‌‌‌ ئینسانیه‌‌‌ بۆ هه‌‌‌موو جیهان لادا و جیهانی کرده‌‌‌ هاوسۆز و هاوده‌‌‌ردی ماف و ئازادی ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ئێران دا. به‌‌‌ چه‌‌‌شنێک که‌‌‌ ماف و ئازادی ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ شۆڕشی ژینا بوه‌‌‌ سه‌‌‌رمه‌‌‌شق و له‌‌‌ناو باقی داخوازی و ماف و داواکانی دیکه‌‌‌دا، گۆشه‌‌‌یه‌‌‌کی گرنگ و چاره‌‌‌نووس سازی بۆخۆی کرده‌‌‌وه‌‌‌.
بەشداری ژنان لە خۆپیشاندانەکانی ئێستادا لە دەرەوەی خۆپیشاندانەکانی پێشووترە،ڕۆڵی ژنانی گەنج و کچان لە ناڕەزایەتییەکانی ئێستادا دیار و بەرچاوە. خۆپیشاندەران لە جیاتی چاکسازی لە ئێران داوای ڕووخانی ڕژیمی ئاخوندی دەکەن .دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و بانگەوازی کۆتاییهێنان بە حیجابی ئیجباری و باقی ماف و ئازادیه‌‌‌کانی تر، ته‌‌‌واوی ئایدلۆژیا و فکر و ڕاوانگه‌‌‌ی دژه‌‌‌ مرۆڤیانه‌‌‌ی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ نه‌‌‌گریسه‌‌‌ی کردۆته‌‌‌ ئامانج.
ئەم ناڕەزایەتیانە بەبێ رچاوکردنی رەهەندەکانی چینایەتی، نەتەوە و ڕەگەز بە شێوەیەکی بەرفراوان پشتیوانیی جیهانی لێدەکرێ. ژنانی ئێران تا گەیشتن بە مافە رەواکانیان دەست لە خەبات هەڵناگرن وتا هەڵتەکانی ئەو ڕژیمە دژە ژنە و دامەزراندنی سیستمێکی یەکسانیخواز بەردەوام لە ڕیزی پیشەوەی خەبات دا دەبن و بە بێ دوودڵی هەنگاو هەڵدەگرن بۆ ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی .


1 ساڵ و 8 مانگ و 20 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕۆڵی ئافرەتان لە شۆڕشی ژینا

ڕۆڵی ئافرەتان لە شۆڕشی ژینا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن