هه‌ینی 

14 به‌فرانبار 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێڕشی بیولوژیکی بۆ سەر کچانی کوردستان و ئێران

هێڕشی بیولوژیکی بۆ سەر کچانی کوردستان و ئێران

شۆڕش حاجی

لەماوەی ۳ مانگی رابردوو, زنجیرە هێرشێکی شیمیایی گوماناویی لە قوتابخانە و خویندگەکانی کچان لەشارەکانی ئێران دەستی پیکردووە کە تا ئێستا بەهەزاران کچی خوێندکار بەهۆیی بڵاو بونەوەی ماددەی شیمیایی تەندروستیان تێک چووە، بەپێی ئامارەکان تا ئێستا ۳ خوێندکار گیانیان داوە و حاڵی چەندین کەسیش خراپە. ئەوەی کە دەبیندرێ ئەوهێرشە نامرۆڤانەیە بەردەوامی هەیە و قوتابخانەکانی کوردستانیشی گرتۆتەوە و ژمارەێکی بەرچاو لە خویندکارانی کورد گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان. تا ئێستا بەدیاری کراوی هیچ لایەن یان وەلاتێک ئەو کردەوانەی لەئەستۆ نەگرتووە و بە پێ بەڵگە و سەرەداو و لێکدانەوەکان گومانی زۆر بەهێز هەیە لەسەر دەست تێدابوونی خودی دەسەڵاتی ئاخوندی و وادەرئەکەوێ لە پیلانێکی بەرنامە بۆ دارێژراو دەسەڵات بیهەوێ هەم تۆڵە لە کچانی دلێر کە داینەمۆی شۆرشی ژن ژیان ئازادی بوون بکاتەوە و هەمیش بۆ درووست کردنی کەشی ترس و تۆقان ئەو هێرشە تروریستیانەی دەست پێکردبێ. دژکردەوەی دەسەلاتی ئاخوندی لە راست ئەو جینایەتە دڕندانەو دژ مرۆڤانە, و ئەو ناروونیە زیاتر ئەوە پشت راست ئەکاتەوە کە خودی دەسەڵات لە پشتی ئەو رووداوانەیە. خامەنەیی پاش ۳ مانگ داوای بەدواداچوون بەو بابەتە ئەکات و لە تریبوونی مەجلیس و لەرۆژنامەکانیش پەنجەی تاوان بۆ لای ئۆپوزسیونی ئازادیخواز رائەکێشێ و وەک هەمیشە ئەوترێ دژمنانی نیزام ئەیانهەوێ لەرێگەی درووست کردنی قەیران، ئاڵۆزی درووست بکەن.ئەوەی راستی بێ تاکە لایەنێک قازانجی لە ژەهر خوارد کردنی کچانی دلێری ئێران هەبێ تەنیا خودی دەسەڵاتە و چونکە ئەزموونی ۶ مانگی رابردوو هێز و پوتانسیلی لەبڕان نەهاتووی کچانی زۆر بەجوانی پیشان دان کە سەرقافلە و پێشروی خۆپیشاندان و راپەرینی دژی دیکتاتوریەتی ئاخوندی بوون. بۆیە ئەگەرێکی زۆر بەهێز هەیە بۆ لەبار بردنی ئەو وزە و توانایە و هەروەها بەمەبەستی چاوترسێن کردنیان ،دەسەلات پیلانی ئەو هێرشە بیۆلۆژیکیە مەترسیدارەی دارشتبێ. هەر چەند رژیم باس لەدرووست کردنی کومیتەی دۆزینەوەی راستیەکان ئەکات بەلام بە پێی ئەزمونی رابردوو ئەو کومیتەی راستی دۆزینەوەش هیچ بەرهەمێکی نابێ و سەیرتر لەوەش بۆچی بە پێی ئیدعای خۆیان سەربازانی ئیمامی زەمان ئاگایان لەهەموو جوڵەێکە و بەلام ئەوە بۆ ماوەی سێ مانگە هیچ شتێکیان لەوپێوەندییە بۆ نەدۆزراوەتەوە. هاوکات رژیم لەرابردووش دا پیلانی لەمجۆرەی دارشتووە و لەبیرمان نەچۆتەوە کە بەئاشکرا ئاخوندان لەسەر مینبەرەکانەوە بانگەشەی ئەسید پرژاندن بەدەموچاوی کچان و ژنانیان ئەکردو لەئەگەری بی حیجابی دا هەڕەشەی سووتاندنی دەموچاویان لەژنان ئەکرد. بۆیە هەموو بەڵگە و ئارگۆمینتەکان باس لە پیلانێکی شوومی دەسەلاتی ئاخوندی لەدژی کچانی ئێران بەگشتی ئەکات و بە خەیاڵێ خاوی خۆیان ئەیانهەوێ برست و، توانای کچانی دلێری راپەریو ببڕن و بێ هەڵوێستیان بکەن، بەلام ئەوەی جێگەی خوشحالیە ئەوەیە ئەو هێرشانە نەتەنیا باوەر و ئیرادەی کچان و ژنان لاواز ناکات بەڵکو زیاتر لەجاران رووبەرووی دەسەلاتی جینایەتکاری ئاخوندی ئەبنەوە.


1 ساڵ و 9 مانگ و 26 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێڕشی بیولوژیکی بۆ سەر کچانی کوردستان و ئێران

هێڕشی بیولوژیکی بۆ سەر کچانی کوردستان و ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن