شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان

ئەندام و هڵسوڕێنەران و لایەنگرانی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران! ئێستا کە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان بەرز ڕادەگرین، ٦ مانگ بەسەر شۆرشی ژینا (ژن ژیان ئازادی) تێپەڕ دەبێ کە لە دوای شەهید کرانی ژینا ئەمینی، ژنان و کچانی کوردستان ئێران هاتنە مەیدان دژ بە سیستەمی دواکەوتووی ئاخوندی. ژینا ڕەمزی بەگژداچونەوەی تاریکپەرستی و نادادیەو هەوێنی داوخوازیەکی جیاواز لە جۆری ناڕەزایەتی و لە کۆی ناڕەزەیاتیە یەک لە دوایەکەکان لە ئێران دایە.ژینا بوە ڕەمزی بەگژدا چونەوەی ڕژیمێکی دژە ژن و ئازادی و دەنگی گەلان ژنانی ناڕازی لەو ڕژیمە، گەیاندە هەموو جیهان. دەسەڵاتی ئاخوندی ترس و بیمی لە خەڵکی ناڕازی و بە تایبەتیش ژنان زۆرەو هەر ڕۆژە بە بیانویەک و بەجۆری خۆی ڕووبەڕوی خەڵک دەبێتەوە. دروشمی (ژن ژیان ئازادی) بە گوێی جیهانیاندا دراو بۆتە وێردی سەر زمانی بەشێک لە چالاکانی مافەکانی مرۆڤ و سیاسەکانی. بە درێژای مێژوو ئافرەتانلە پێناو سەندنی مافەکانیان لەسەرتاسەری جیهان تێکۆشاون و قوربانیان داوە. ژنانی کورد قوربانی دانیان تەنیا لە پێناو ئازادی و مافی کەسی خۆیاندا نەبوە بەڵکو لە پێناو مافە نەتەوایەتیەکاندا بەردەوام تێکۆشاون و لە سەنگەری شۆڕش دا بە ئیرادەیەکی پۆڵاین تێکۆشاون.ئێستا کە نزیک بە ۶ مانگ لەو شۆرشە تێپەر دەبێ دەتوانین لە هەموو کات باشتر ئیرادە و توانا و هێزی پۆلایینی ئافرەتانی کورد و ئازادیخواز بیبینین و ئەو ڕاستیە بسەلمێنین کە هیچ کۆمەڵگەیەک بەبێ بەشداری و پێشەنگایەتی ئافرەتان پێش ناکەوێ و ئێران و کوردستان دەیان ساڵە لەژێر پۆستاڵی هێزی شا و ئاخوندی تاریکپەرەستدایە، بە دەست دەیان دیاردە و حاڵەتی کۆمەڵایەتی گیرۆدەبووە کە ئافرەتان و کۆی پێکهاتەی کۆمەڵگەی تووشی زیان کردوە.بۆیە پێمان وایە ڕێی دروست و ڕاست ئەوەیە ئافرەتان بەردەوام بن لە خەبات و شۆرشی ژینا تا گەیشتن بە ئامانجەکانی درێژە پێ بدەین بۆ ئەوەی لە ئێران و کوردستان لە پاش دەسەڵاتی ئاخوندانی دژە ژن، هەموو جۆرەکانی هەڵاواردن و جیاکاری بسڕینەوەو ئافرەتانی کوردیش لە کەرتە ئیداری، سیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا دەوری شایانی خۆیان بگێڕن تاوەکو کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر و ئازاد دابمەزرێت. پیرۆز بێ ٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرتان و بەردەوام بێت خەباتی ژینا، ژن ژیان ئازادی و بروخێ رژیمی دواکەوتووی ئاخوندی. رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران ٢٠ ٢٣/٣/٧


1 ساڵ و 8 مانگ و 14 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن