خەباتمێدیا: ماوەیەک پێش ئێستا، کچێکی مێرمنداڵ لەشاری سنە بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی کوشت.
خەباتمێدیا: ماوەیەک پێش ئێستا، کچێکی مێرمنداڵ لەشاری سنە بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی کوشت.
هەواڵدەری هەنگاو: رۆژی شەممە ٢٤ی خاکەلێوە، کچێکی تەمەن ١٦ساڵ بە ناوی ”شەکیلا کەریمیان“ لە گەڕەکی حەسەن ئاوای سنە خۆی هەڵواسیوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەکیلا کەریمیان بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە و لێدانی بەردەوام لەلایەن باوکیەوە بە ناوی ”داوەر“ کە موحتاد بووە، خۆی کوشتووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە ئەو خێزانە خەڵکی گوندی ژنێن سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی شاری سنە بوون.
شەکیلا چەندین جاری دیکەیش لەلایەن باوکیەوە لێیدرابوو و بێڕێزی بەرانبەر کرابوو و لەو رووەوە هیچ سەرپەنایەکی نەبووە و دواجار خۆی کوشتووە.