شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات, بەبۆنەی ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان

ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات, بەبۆنەی ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان

 


خەڵکی خۆڕاگر و مافویستی کوردستان و ئێران!

جەماوەری بێزار لەستەم!

حکومەتی ئاخوندی ئێران هەر لە دەستپێکی بەدەسەڵات گەیشتنی, پلانی چەوساوە کردنی ژنانی داڕێشت و زۆرترین ئاستی توانای بۆ دانان و جێگر کردنی دژە مرۆڤانەترین یاسا دژە ژنەکان لەژێر ناوی دین بەکار گرت.

کەمتر لە مانگێک پاش بەتاڵان بردنی دەسکەوتی شوڕشی جەماوەری لە ساڵی ۱۹·۹ی زایینی, حکومەتی تازە بە دەسەڵات گەیشتوی ئاخوندی, لە ڕۆژی ۸ی مارسی ۱۹۸۰ یەکەم کۆبوونەوەی ژنان کە بە مەبەستی ڕێزلێنان لە پێگەی ژن پێکهاتبووی سەرکوت کرد و هێرشی دڕندانەی کردە سەر جەماوەری بەشدار لە ڕێپێوانەکەیدا. دەسەڵات هەر لەوکاتەوە ڕەوتی خۆی لە ڕوانگە و هەڵسوکەوت لەگەڵ ژنان نواند و هەتا ئێستاش نەک ئەوەی چاکسازی نەکراوە, بەڵکوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئیستردادی بیرۆکەیی و مورتەجەعی زۆرتر لێی دەبینین. بەڵام وێڕای هەمووی ئەو بابەتانە, ئەوەی حاشا هەڵنەگرە, بەرخۆدان و بەرپەرچدانەوی سەرەڕۆییەکانی ڕژیم لە لایەن خەڵکی تێکۆشەر و خەباتکاری وڵات, بەتایبەت لە کوردستانه کە بێ پشوو مەتەرێزی خەبات و شۆڕشیان بۆ چرکەیەکیش بەجێی نەهێشتوەو لەم ڕێگایەدا هەزاران کەس گیانیان فیدا کردوە.



لاوان و ئافرەتانی پێشەنگی خەبات!



لە ماوەی ئەم چەند مانگەدا شۆڕشێک بەپێشەنگایەتی ژنان لە ئێران سەریهەڵدا, کە چەخماخەکەی لە کوردستانەوە لێی درا و زۆرتر لە هەرکاتێک توانی بوێری ژنانی مافویست و ئازادیخواز دەربخات و هەموو دونیا شایەتحاڵی ئەو حەقیقەتە بوون. لە ئێستا و پاش تێپەڕبوونی نزیک بە شەش مانگ لەم شۆڕشە مەزنە, دەسەڵاتی ئاخوندی ئەوەی لە چەنتەی دا بوو خستیە ڕوو و خۆی لە هیچ جینایەتێک نەبوێرا و بە خەیاڵی خاوی خۆی پێی وابوو کە دەتوانێ پێش بە هەستی ئازادیخوازی نەتەوە چەوساوەکانی ئێران بگرێت. خەڵکی ڕاپەڕیوی وەزاڵەهاتوو بە هەموو توانای خۆیانەوه ڕژانە سەر شەقامەکان و بێزاری خۆیان لەو دەسەڵاتە خۆسەپێنە دەربڕی. لەم شۆڕشە مەزنەدا هەتا ئێستا هەزاران کەسی بێتاوان شەهید و بریندار و ڕاپێچیی بەندینخانەکان کراون کە زۆربەی هەرەزۆریان کچان و کوڕانی لاو و تەنانەت میرمنداڵ بون و لە زیندانەکانی ڕژیم توشی شکەنجەو لێدان و دەسدرێژی جنسی و نقوستانی بوون و چەند کەسیش بەو هۆیانەوە گیانیان دا. ئەم حکومەته جینایەتکارە لەم ڕۆژانەش دا و بە نزیک بوونەوەی ۸ی مارس, بۆ بەلاڕێ بردنی ئەم شۆڕشە, دەستی کردووە بە هێرشی بایولوژیکی بۆ سەر قوتابخانەی کچان و لە ڕێگەی دەست و پەیوەندە تیرۆریستەکانی هەڵمەتێکی خستۆتە ڕێگە بۆ ژەهراوی کردنی کچانی قوتابی و خوێندکار. بەڵام دڕندەگی ڕژیمی ئاخوندی بۆ مانەوەی له دەسەڵات نەیتوانیوه پێش بە ئازادیخوازی خەڵکی کوردستان و ئێران بگرێت.

حکومەتی ئاخوندی بەباشی دەزانێت کە لە لێوارەی ڕووخانەو زۆرتر لە هەمووکاتێک هەست بە لەناوچوون دەکات و ئەمە حەقیقەتێکە کە بۆ خەڵکیش ئاشکرایە. هەر بۆیە خەڵکی شۆڕشگێر لە هەر بۆنەو دەرفەتێک بۆ هاتنه سەر شەقام کەڵک وەردەگرن و پرۆسەی ڕووخانی ئەو دەسەڵاتە بە ئاکام نزیکتر دەکەنەو, و ئێستاش بە هاتنی ۸ی مارس پتەوتر بەرەو ئاسۆی ئازادی هەنگاو دەنێن و دەزانن بەدڵنیاییەوە سەرکەوتن نزیکەو ئازادی لە ئارادایە.



جارێکی دیکە پیرۆز بێ ۸ی مارس لە هەموو ژنانی بوێر و خۆڕاگری وڵات.



سەرکەوێ شۆڕشی مافخوازنەی ژن ژیان ئازادی

بڕوخێ دەسەڵاتی دژە مرۆڤی ئاخوندی



ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

دەستەی بەڕێوەبەری

۱۶ی ڕەشەمەی ۱۴۰۱ی هەتاوی

·ی مارس ۲۰۲۳ زایینی


1 ساڵ و 8 مانگ و 14 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات, بەبۆنەی ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان

ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات, بەبۆنەی ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن