یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دایکی کیان پیرفلاک پاڵپشتی بۆ دایکی موجاهید کۆرکور ڕاگه‌یاند

دایکی کیان پیرفلاک پاڵپشتی بۆ دایکی موجاهید کۆرکور ڕاگه‌یاند

ڕۆژی پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٨ی ڕەشەمه‌‌‌ی ١٤٠ ١، ی هه‌‌‌تاوی، باوکی کیان فیرفه‌‌‌له‌‌‌ک هاوڕای بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی و دایکی موجاهید کۆرکور بۆ یه‌‌‌که‌‌‌م جار سه‌‌‌ردانی مه‌‌‌زارگه‌‌‌ی کوه‌‌‌که‌‌‌یان کرد. کیان پیرفه‌‌‌له‌‌‌ک، ئه‌‌‌و منداڵه‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٩ ساڵه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ ٢٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی دا، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئیزە و دوای ئەوەی هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر ئەو ئۆتۆمبێلەی کە خۆی و بنەماڵەکەی هەڵگرتبوو، گیانی سپارد. هه‌‌‌ر له‌‌‌م هێرشه‌‌‌دا باوکی کیان پیرفه‌‌‌له‌‌‌ک به‌‌‌سه‌‌‌ختی بریندار بوو، له‌‌‌کۆمادا بوو، وه‌‌‌ به‌‌‌‌ هۆی سه‌‌‌ختی برینه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ ماوه‌‌‌ی چوار مانگ له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌دا مایه‌‌‌وه‌‌‌.
زەینەب مولائی ڕاد، دایکی کیان پیرفلاک له‌‌‌ لەنوێترین پۆستی ئینستاگرامی وه‌‌‌ک به‌‌‌رپه‌‌‌رچدانه‌‌‌وه‌‌‌ی چه‌‌‌واشه‌‌‌کاریه‌‌‌کانی ده‌‌‌زگا ئه‌‌‌منیه‌‌‌کانی ڕژیم و ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌ک به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌‌ تۆمه‌‌‌تبارکردنی موجاهێدکورکوری به‌‌‌ شه‌‌‌هیدکرانی کوڕه‌‌‌که‌‌‌ی، وێنه‌‌‌یه‌‌‌کی خۆی و دایکی موجاهێدکورکوری بڵاوکرده‌‌‌وه‌‌‌. موجاهید کوڕکوڕی ،ئەو شۆڕشگێڕەی بەختیاری که له‌‌‌هێرشێکی هاوبەشی وەزارەتی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانی ڕژیم و له‌‌‌ئه‌‌‌نجامی تێکەڵچوونێکی چەکداریدا لەگەڵ بەکرێگیراوانی خامنەیی له‌‌‌ ٢٩ی سه‌‌‌رماوه‌‌‌زی ١٤٠ ١ی هه‌‌‌تاوی دا ‌ بریندار و دەستبەسەر کرا.
بەرپرسانی دادی ڕژیم حەوڵی ئەوە دەدەن کە بیسەپێنن بکوژی کیانیان پیرفەلەک ئەم کەسە بووە. دایکی موجاهید کۆرکور، پێشتر ڕایگه‌‌‌یاندبوو که‌‌‌ کوڕه‌‌‌که‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌درێ له‌‌‌ژێر شکه‌‌‌نجه‌‌‌دا، دانپێدانانی زۆرەملێی لێوه‌‌‌رگیردرێ و هۆشداری داوە سەبارەت بە ئەگەری سزای لەسێدارەدان بۆ کوڕەکەی.
پێشتریش بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی کیان پیرفەلەک ڕایانگەیاندبوو که‌‌‌ بکوژی کوڕی ئێمە موجاهێدکورکور نییە و ڕژیم بە شوێن هۆکارێک بۆ له‌‌‌ سێداره‌‌‌دانی موجاهید کۆڕکور دا دەگەڕێت.


1 ساڵ و 8 مانگ و 13 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دایکی کیان پیرفلاک پاڵپشتی بۆ دایکی موجاهید کۆرکور ڕاگه‌یاند

دایکی کیان پیرفلاک پاڵپشتی بۆ دایکی موجاهید کۆرکور ڕاگه‌یاند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن