ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠ ١ی هه‌تاوی، خه‌ڵکی قاره‌مان و شۆرشگێڕی زاهیدان و شاره‌کانی دیکه‌ی به‌لوچستان، له درێژه‌ی شۆڕشی ژینادا، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و دروشمیان دژ به خامنه‌یی و ڕژیم ووته‌وه و داوایان کردوه که سه‌رجه‌م زیندانیه سیاسیه‌کان ئازاد بکرێن.
شایه‌نی باسه به‌رپرسانی ڕژیم له بڵینگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ن که دروشمی دژ به ڕژیم نه‌ڵێنه‌وه. کەناڵی تەلەگرامی ڕاسد بەلوچستان، له ڕاپۆرتێک دا ئیشاره‌ی به ڕێکه‌وتنێک له نێوان ڕژیم و به‌رپرسانی مزگه‌وتی مه‌کی کروه ونووسیویه‌تی که بەرپرسانی مزگەوتی مەکی بڵندگۆیان لە گۆشە جیاجیاکانی جەماوەر لە زاهیدان وەرگرتوه و داوایان لێکردوون که هیچ دروشمێک نەڵێنەوە و تەنها بڵێن "الله اکبر".