شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەهۆی هاوکاری نەکردنی حکومەتی ئێران ئینستێکس دادەخرێت

بەهۆی هاوکاری نەکردنی حکومەتی ئێران ئینستێکس دادەخرێت

خەباتمێدیا: لە کاتێکدا ئەوروپا ڕایگەیاند کە ئینستێکس بە هۆی "هاوکاری نەکردن"ی حکومەتی ئێرانەوە دادەخات, ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەداخەوە حکومەتەکانی ئەوروپا جگە لە بێهەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە ئەرکەکانی دیکەیان، هەروەها نەیانتوانی بە شێوەیەکی کاریگەر ئیستێکس بخەنە کار و ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ چالاککردنی لە شێوەی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەوروپادا نەگرتەبەر.
وڵاتانی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە بڕیاریان داوە سیستەمی دارایی ئینستێکس دابخەنØ› ئەم سیستەمە لە ساڵی ٢٠ ١٩ بۆ ئاسانکاری بازرگانی لەگەڵ ئێران و پاراستنی کۆمپانیا بازرگانییەکانی ئێران لە بەرامبەر سزاکانی ئەمریکا دەستیپێکرد.


1 ساڵ و 8 مانگ و 11 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەهۆی هاوکاری نەکردنی حکومەتی ئێران ئینستێکس دادەخرێت

بەهۆی هاوکاری نەکردنی حکومەتی ئێران ئینستێکس دادەخرێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن