"دامەزراوەی پارێزگاری لە دیموکراسیەکان" دەڵێت لە کاتێکدا هەواڵی دانوستانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران بۆ ئازادکردنی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە که له ئێران بەبارمتەگیراون دەبیسترێت، پێویستە کۆشکی سپی بەبێ دانی باج بەو حکومەته و فشار هاوردن بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە بەبارمتەگیراوەکان ئازاد بکات.
بەپێی ڕاگەیاندنی ئەو دامەزراوە، حوسێن ئەمیرەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ئێران لە لێواری "ئاڵوگۆڕی بەندکراوان"دان, لەهەمان کاتدا میدیاکانی ئێرانیش بەو هەواڵە زیادیان کردووە کە ئاڵوگۆڕەکە دەبێ بەدانی باج لە واشنتۆنەوە بۆ تاران ڕێک بکەوێت و پارەیەکی دیاری کراو بۆ ڕژیمی ئاخوندی ئێران بگەڕێتەوە.
کۆشکی سپی چەندین جار ئەو قسانەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام ڕایگەیاندووە، ڕاجێر کارستێنس، نێردراوی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ وتووێژ لەسەر گرتنی نایاسایی و دۆسیەی بارمتەگرتن لە سەرانسەری جیهان, لە نێوان ١٣ بۆ ١٦ی مارس بۆ قەتەر سەفەر دەکات.