شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گەمارۆی نەوتی: عێراقیش پشتی لە ئێران کرد

گەمارۆی نەوتی: عێراقیش پشتی لە ئێران کرد

خەباتمێدیا: وەزیری نەوتی عێراق وتویەتی کە وڵاتەکەی دەتوانێ‌ وەڵامدەرەوەی بەکارهێنەران بێت لەبازاری نەوتدا و لەکاتی پێویستیدا دەتوانێ‌ بەرهەمهێنانی خۆی زیاد بکات

 



خەباتمێدیا: وەزیری نەوتی عێراق وتویەتی کە وڵاتەکەی دەتوانێ‌ وەڵامدەرەوەی بەکارهێنەران بێت لەبازاری نەوتدا و لەکاتی پێویستیدا دەتوانێ‌ بەرهەمهێنانی خۆی زیاد بکات.
لەدوای راگەیاندنی بریارەکەی ئامریکا لەسەر درێژنەکردنەوەی مەعافبوونی هێندێک لە کریارانی سەرەکی نەوتی ئێران، هێندێک لە وڵاتان ئامادەیی خۆیان دەربری بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشی ئێران لە بازارەکانی جیهاندا و راگرتنی هاوسەنگی پێدان و داواکردن، بەرهەمهێنانی خۆیان زیاد بکەن.
عەرەبستانی سعودی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین نمونەی ئەو وڵاتانەن.
هەواڵدەری رۆیتەرز ئەمرۆ لەزاری وەزیری نەوتی عێراق راپۆرتی دا کە ئەو وڵاتەش لەکاتی پێویستی بازار و تەئید کردنی ئۆپیک، توانا و ئامادەیی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی هەیە.
ناوبراو هەروەها وتویەتی کە وڵاتەکەی توانای ئەوەی هەیە کە لەکاتی پێویستیدا بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بگەیەنێتە شەش ملیۆن بۆشکە نەوت لەرۆژێکدا.
لەلایەکی دیکەوە رژیمی ئاخوندی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی لە پشتیوانی لە گەمارۆی هەناردەی نەوتی رژیم، بەنیشانەی پێرەوی کردنی کوێر کوێرانە لە ئامریکا و نەزانی ئەوان سەبارەت بە دەرئەنجامی ئەو هەنگاوە زانیوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رژیم وتویەتی: جمهوری ئیسلامی بەرپرسیاریەتی هەرجۆرە لێکەوتەیەکی ئەو بابەتە بە ئاگاداربوونی ئامریکاو وڵاتانی ناوهێنراو دەگەیەنێ.
جمهوری ئیسلامی دژایەتی و دوشمنایەتی هێندێک وڵات لەو دۆخە مێژوییەدا هیچکات لەبیر ناکات.

 

نوشتن یک پیغام...


5 ساڵ و 6 مانگ و 27 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گەمارۆی نەوتی: عێراقیش پشتی لە ئێران کرد

گەمارۆی نەوتی: عێراقیش پشتی لە ئێران کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن