پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پچڕانی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری ئێران

پچڕانی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری ئێران

خەباتمێدیا: بە پێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی ئێران بڵاوکراونەتەوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ۱۴۰۱ی هەتاوی، ئینتەرنێتی تەواوی وڵات بۆ ماوەی نزیکەی نیو سەعات بە تەواوی پچڕا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ئیسنا"، سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران, لەم ۳۰ خولەکەدا ئینتەرنێت بەشێوەیەک پەکخرا کە تەنها سایتە ناوخۆییەکان لە هەندێک کۆمپانیای دابینکەری ئینتەرنێتدا کرانەوە و لە هەندێک حاڵەتدا دەستڕاگەیشتن بەو سایتانەش کێشەی هەبوو.
بەپێی داتاکانی تۆڕی ژێرخانی وڵات، ئەم پچڕانە لە دەوروبەری سەعاتی ٩:٥٠  خولەکی بەیانی بەکاتی ئێران دەستیپێکردووە.
هاوکات عیسا زارعپوور، وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاریی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند کە "هیچ هێڵی ئینتەرنێتمان نەبوو" و ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بە "دابەزینی هاتوچۆ" لە یەکێک لە ئۆپەراتۆرە ناوخۆییەکان بە هۆی کێشەی ژێرخانی وەسف کرد و زیادی کرد کە هیچ هێرشێکی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ژێرخانی وڵاتیش نەکراوە.
شایانی باسە هەتا ئێستا هیچ لایەنێک باسی هیچ هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ژێرخانەکانی ئێران نەکردووە.


1 ساڵ و 8 مانگ و 6 ڕۆژ و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پچڕانی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری ئێران

پچڕانی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن