شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌ندکراوێکی سیاسی کورد له‌ زیندانی ورمیه‌ له‌ سێداره‌ درا

به‌ندکراوێکی سیاسی کورد له‌ زیندانی ورمیه‌ له‌ سێداره‌ درا

خەباتمێدیا: لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، بەندکراوێکی سیاسیی کورد بەناوی محێدین ئیبراهیمی و پێنج هاونیشتمانیی دیکە، کە یەکێکیان ژنە، لەسێدارە دران. محێدین ئیبراهیمی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە چوارشەممەوە لە بەندکراوانی دیکە جیا کرابووەوە و دوێنێ پێنجشەممە کەسوکاری بانگکرانە گرتووخانەی ورمێ بۆئەوەی بۆ دوایینجار چاویان پێی بکەوێتØ› دوای زیاتر لە پێنج ساڵ بەندکران لەبەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە (دەریا) سه‌‌‌ره‌‌‌نجام بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 17-03-2023 لەسێدارە درا. 

مەحیەدین ئیبراهیمی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی گوندی ئاوایی «ئاڵکاوێ» سەر بەشاری شنۆ، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٧ (٤ی نۆڤەمبەری ٢٠ ١٧) لە کاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، لەلایەن هێزەکانی جێگیر لە پایگای بێمزورتێ دراوەتە بەر دەستڕێژ و بە سەختی بریندار و پاشان دەستبەسەر کرابوو.  پاشان بە تۆمەتی چالاکیی دژ بە دەسەڵاتی ئێران و ئەندامێتیی لە لایه‌‌‌نێکی سیاسی کوردستانی ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپێی هەواڵی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، نەسرین (نەسیم) نیازی، تەمەن 32 ساڵان و دانیشتووی شاری کەرەج کە پێشتر بە سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار کرابوو و لە بەشی ژنانی گرتووخانەی ورمێدا بوو، ئەمڕۆ لەسێدارە دراوە.

هەروەها سزای چوار بەندکراوی دیکەی کوردیش کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، ئەمڕۆ هەینی جێبەجێ کرا.

فروهەر عەباسنەژاد، محەممەد ئەیوبییان، جەهانبەخش رادلویی و یاسین رەشیدی کە خەڵکی ناوچەکانی سۆما و تەرگەوەڕی ورمێ بوون لەسێدارە دراون.

زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن هاونیشتمانییەکی دیکەش بە ناوی حەسەن عومەری ئەمڕۆ لە گرتووخانەی ورمێ لەسێدارە دراوە، بەڵام هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

 

 


1 ساڵ و 8 مانگ و 6 ڕۆژ و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌ندکراوێکی سیاسی کورد له‌ زیندانی ورمیه‌ له‌ سێداره‌ درا

به‌ندکراوێکی سیاسی کورد له‌ زیندانی ورمیه‌ له‌ سێداره‌ درا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن