خەباتمێدیا:لەکاتێکدا ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خاوەنی بەرزترین پلەی خۆکوژیە ،بەڵام سەرۆکی رێکخراوی پزیشکی قانونی لە راگەیاندنی ئاماری خۆکوژی بە هۆی ئەوەی کە
خەباتمێدیا:لەکاتێکدا ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خاوەنی بەرزترین پلەی خۆکوژیە ،بەڵام سەرۆکی رێکخراوی پزیشکی قانونی لە راگەیاندنی ئاماری خۆکوژی بە هۆی ئەوەی کە کاریگەری خراپی لەسەر کۆمەڵگا دەبێ رێگری کرد.
ئەحمەدی شوجاعی لە کۆبونەوەیەکدا لە شیراز ووتی:بە وتەی کارناسان راگەیاندنی ئاماری خۆکوژی کاریگەری خراپی لەسەر کۆمەلگا دەبێ ،و دەبێتە هۆی پەرەپێدانی نائومێدی و زیادبوونی خۆکوژی.
خۆکوژی لەبەرچاوی خەڵکدا یەکێکە لەو هەواڵە دڵتەزێنانەی کە بەردەوام بڵاو دەبێتەوە و لە ئەژمار نایات.
بەوتەی کۆمەڵناسان، کێشەی کۆمەڵایەتی هۆکاری یەکەمی ئەم رووداوە ناخۆشەیە .
ئەم رۆژانە لانیکەم مانگی جارێک هەواڵی خۆکوژی بە قەتاری میترۆ بڵاودەبێتەوە و ئەم رێگایە یەکێک لەو خۆکوژیانەیە کە بەداخەوە لایەنگری زۆرە.