پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گردبونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازاده‌، هاوزه‌‌مان له‌گه‌ڵ کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئوروپا

گردبونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازاده‌، هاوزه‌‌مان له‌گه‌ڵ کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئوروپا

ئه‌مڕۆ ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠ ١ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ ٢٠ ی مارسی ٢٠ ٢٣ی زاینی خۆپێشاندان و ڕێپێوانی ئێرانیانی ئازاده‌ لە برۆکسێلی پایته‌ختی بلژیک به‌ داواکاری ده‌زگای ئیتلاعاتی سوپای تیرۆرستی پاسداران بخه‌نه‌ لیستی تیرۆره‌وه‌، به ‌به‌شداری سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات و ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوی ئه‌ندامانی کومیته‌کانی ئوروپای سازمانی خه‌بات به‌‌ڕیوه‌چوو.
شایه‌نی باسه‌ له‌وگردبونه‌وه‌دا خانمی مریه‌می ڕه‌جه‌وی ڕێبه‌ری شۆڕای بەرگریی ئێران و کاک بابه‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ سیاسه‌تمه‌داران و په‌رله‌مانتارانی ناوداری ئوروپایی له‌و خۆپیشاندا‌نه‌دا په‌یامیان پێشکه‌‌ش به‌ ئاماده‌بوان کرد.
خۆپیشا‌نده‌ران بە دروشمگه‌لێکی وه‌ک مەرگ بۆ خامنەیی، مەرگ بۆ ستەمکار، جا شا بێت یان ڕێبه‌ر، لە کوردستان تا تاران، گیانم بەخت دەکەم بۆ ئێران، ساڵی ١٤٠ ٢ی هه‌تاوی ساڵی ڕوخانی ڕژیم ده‌بێ و هه‌وڵه‌کانمان سه‌د قات ده‌که‌ین و چه‌ندان دروشمی دیکه‌ پەیمانی خۆیان لەگەڵ شەهیدانی ڕاپەڕین نوێ کرده‌وه.

1 ساڵ و 8 مانگ و 21 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گردبونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازاده‌، هاوزه‌‌مان له‌گه‌ڵ کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئوروپا

گردبونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازاده‌، هاوزه‌‌مان له‌گه‌ڵ کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئوروپا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن