خەباتمێدیا: پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲ی خاکەلێوەی ۱۴۰۲ی هەتاوی, بەکرێگیراوانی ڕژیم لە شاری بانە تەقەیان لە شۆفری ئوتۆمبیلێک کردوەو لە ئاکامدا لاوێک بەناوی بێهزاد عەزیزی تەمەن ۱۹ ساڵ شەهید کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەهەواڵییەکان ئوتۆمبیلی ناوبراو هەڵگری چەند کۆڵبەرێک بوەو لە سنوری "کێلەی" شاری بانە بۆ عوسمان ئاوا ڕۆیشتووە .جێگەی ئاماژەیە ناەبراو لە کاتی گەڕانەوەی بۆ دەرگاشێخان (شوێنی نیشتەجێ بوونی)و لە بازگەی پشکنینی کەریمئاواکە کەوتۆتە بەر دەسڕێژی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللـەی بەکرێگیراوانی سپای تروریستی پاسدارانی ڕژیم و چەند گولـلەیەک بەر سەری کەوتووەو گیانی داوە.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە خەباتمیدیا گەیشتووە پاش شەهید کرانی ئەم لاوە بێتاوانە, خەڵکی تووڕە و ناڕازی هێرشیان کردووەتە سەر بازگەکانی ڕژیم لە جادەی نێوان شاری بانە و گوندەکانی ناوچەی بۆیەن و پرسگەی کەریم ئاوا کە ئەو لاوەیان شەهید کردووە و ئاگریان تێ بەردراوە.
بڕیار وایە ئەمڕۆ خەڵکی شاری بانە و دەورووبەری بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە شەهید کرانی بێهزاد عەزیزی، لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە دا کۆببنەوە.