پێنچ شه‌مه‌ 

29 خه‌رمانان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی گشتی مامۆستایان پێی نایە دووەم رۆژ

مانگرتنی گشتی مامۆستایان پێی نایە دووەم رۆژ

خەباتمێدیا: مانگرتن و نارەزایەتی گشتی مامۆستایانی ئێران پێی نایە دووهەم رۆژی خۆی.

خەباتمێدیا: مانگرتن و نارەزایەتی گشتی مامۆستایانی ئێران پێی نایە دووهەم رۆژی خۆی.
رۆژی سێشەممە رێکەوتی 22ی خەزەڵوەر، مامۆستایانی شەریفی ئێران دەستیان دایە مانگرتنێکی گشتی و نەچوونە سەر کلاسەکانیان و لەقوتابخانەکاندا دەستیان دایە مانگرتن، ئەم مانگرتنەش بۆ نارەزایەتی دەربرین لەپێوەند بە گرتن و دەست بەسەرکردنی مامۆستایانی مانگرتنەکانی مانگی رابردوو و هەروەها گرتن و سەرکووتی فەرهەنگیان و نالەباری دۆخی حەقدەست و بەرزبونەوەی نرخی کرین، دەستیان داوەتە ئەم مانگرتنانە.
ئەمرۆش چوارشەممە رێکەوتی 23ی خەزەڵوەر، مامۆستایان لە هەریەکە لە شارەکانی ئیسفەهان، تاران، نەجەف ئاباد، شیراز، یەزد، کەرەج، کرماشان، بوشەهر، ئیسلام شار، بابل، سەقز،دیواندەرە، سەردەشت، روانسەر، پیرانشارو دەیان شاری دیکە بەردەوامیان بەم مانگرتنانە داوە.


5 ساڵ و 10 مانگ و 5 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مانگرتنی گشتی مامۆستایان پێی نایە دووەم رۆژ

مانگرتنی گشتی مامۆستایان پێی نایە دووەم رۆژ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن