خەباتمێدیا: ژنە چالاکێکی مەدەنی کورد، دانیشتووی شاری تاران، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، گیرا.
خەباتمێدیا: ژنە چالاکێکی مەدەنی کورد، دانیشتووی شاری تاران، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، گیرا.
رۆژی پێنج شەممە ٥ی خاکەلێوە، ژنە چالاکێکی مەدەنی کورد بەناوی موژگان(مایا) کەشاوەرزی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە لەتاران دەگیرێت و بۆ شوێنێکی نادیار رادەگوێزرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار هۆکاری گیرانی موژگان بۆ یارمەتی گەیاندنی سێڵاو لێدراوانی شاری مەعمولانی پارێزگای لوڕستان گەڕاندەوە.
هەواڵدەری کوردپا: هەروەها باس لەوەش کراوە کە موژگان یەکێک لە نارازییانی "حیجابی زۆرەملێ" بۆ ژنان لە یاسای ئێراندا بوو.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: موژگان کچێکی تەمەن ٩ ساڵانیشی هەیە.