شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی

خەباتمێدیا: بەوتەی دامەزراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران، دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بەتۆمەتی سیخوڕی کردن, سزای لەسێدارەدانی سەپاندۆتە سەر لانیکەم پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ئەم شارە و سزای دە ساڵ بەندکرانی سەپاندۆتە سەر پێنج هاووڵاتیی دیکە.
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان, لقی سێهەمی دادگای ئینقلابی ورمێ حەوتووی ڕابردوو بە تۆمەتی "بەشداری لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕی بە سوودی ئیسرائیل سزای لەسیدارەدانی سەپاندۆتە سەر نەسیم نەمازی, وەفا هەنارە, ئارام عومەر بەردیانی, ڕەحمان پرحاز و مەنسوور ڕەسووڵی.
ئەم دادگایە بە سەرۆکایەتی ڕەزا نەجەفزادە، لە کۆتایی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٤٠ ١دا، بە تۆمەتی هاوشێوە, سزای دە ساڵ بەندکرانی سەپاندۆتە سەر کامەران هەنارە، فەخرەدین دودکانلوی میلان، ئەشکان عوسمان نژاد گەندوک، حەسەن عومەرپوور و ئەمیرموشتاق گەنگچین.


1 ساڵ و 7 مانگ و 30 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن