شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ٦٢٨ هاووڵاتی بەلووچ لە ساڵی ١٤٠ ١

کوژرانی ٦٢٨ هاووڵاتی بەلووچ لە ساڵی ١٤٠ ١

خەباتمێدیا: گرووپی هەواڵی "حال وش" کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە دژی هاووڵاتییانی بەلووچ لە ئێران تۆمار دەکات، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە لانیکەم ٦٢٨ هاووڵاتی بەلووچ لە ساڵی ١٤٠ ١ بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراون و شەهید کراون.
لەم ڕاپۆرتەدا کە ئەمڕۆ µی خاکەلێوە بڵاو کرایەوە تێدا هاتووە کە پێشێلکاریەکانی هێزە سەرکوتکەرەکان لە ساڵی ڕابردوو بۆتە هۆی کوژرانی هاووڵاتیانی بەلووچ.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم ١٨٢ هاووڵاتی بەلووچ لە سێدارە دراون، ١٦٧ هاووڵاتی بە تەقەی بەکرێگیراوانی حکوومەت، ٨٢ هاووڵاتی کاسبکاری سوتەمەنی، ٧٦ هاووڵاتی بە دەستی "چەکدارە نەناسراوەکان" کوژراون و ١٢١ هاووڵاتی لە "هەینی خوێناوی" لە زاهیدان و خاش شەهید کراون.
ئەم گروپە هەواڵدەریە بە ئاماژەدان بە "بێبەشی مێژوویی و ژێرخانی لاواز"ی بەلوچستان بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری ئازاد و سەرچاوەی متمانەدار, پێداگری لەوە کردەوە: لە هەندێک لەو بوارانەی باسکراون, مەزەندەی ئێمە ئەوەیە کە دەکرێ ئەم ئامارانە زۆر زیاتر بن لەوەی ڕاگەیندراوە.


1 ساڵ و 7 مانگ و 28 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی ٦٢٨ هاووڵاتی بەلووچ لە ساڵی ١٤٠ ١

کوژرانی ٦٢٨ هاووڵاتی بەلووچ لە ساڵی ١٤٠ ١



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن