خەباتمێدیا: ژمارەیەک بنەماڵەی دادخواز که کەسوکاریان لەلایەن ڕژیمەوە شەهید کراون, سەردانی ماڵ و گۆڕی شەهید جەواد حەیدەری یەکێک لە شەهیدانی ئەم ماوەی ڕێگای ئازادی یان کرد و لەگەڵی پەیمانیان نوێی کردەوه. سەکینە ئەحمەدی دایکی ئیبراهیم کتابدار و مەهناز کەریمی دایکی وەحید داموور و ئەو دوو دایکە لە داواکار، ئابان ٩٨، هەروەها پوران نازمی، لەگەڵ دایکی و خوشکەکەی جەواد حەیدەری، ناڕازیەکی ئەم ماوەیە کە لە ٣١ی خەرمانان لە قەزوین بەدەستی بەکرێگیراوانی ڕژیم شەهید کرا.
خوشکی جەواد حەیدەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەم وێنانەی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتیØ›
"ئەمڕۆ جەوادی برام میوانی بوو."
ئەو میوانانەی کە گەشت دەکەن و ئازایەتی لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر بەرهەم دەهێننەوە.
هەنگاوەکانتان ماچ دەکەم.
دایکان وێنەیەکیان بەدەستەوەیە
دایکی ئیبراهیم
دایکی وەحید
دایکی جەواد
دایکانی مانگی خەزەڵوەر
دایکانی ئێرانی...
دایکانی داواکار.
پشکی ئەوان لە مناڵ و قارەمانە ئازاکان تەنها مشتێک خۆڵە.
دایکانی بێ منداڵی ئازارچێشتوو...
ئەوانەی لە تەنیشت شانە خۆشەویستییان بەخشی بۆ ئەوەی منداڵەکانیان سبەینێیەکی باشتر دروست بکەن.
ئێستاش بە تەنیا وەستاون
وە بە مشتێکی گرژەوە شەو و تاریکی نەفرین دەکەن
...
ئەمە دەنگی دایکانە
ئەوانەی چیرۆکەکانیان وەک یەک...
ئەم هاوارە بێدەنگە...
ئەم نالە نالەیانە...
تۆ گوێت لێیە
بەڵێ
بزووتنەوەی دادخوازی خەڵکی ئێران زیندووە
گوێت لە قسەی دایکانی شاکیر دەبێت؟
دەڵێن ئێمە لە ئازاری جگەری سووتاو تێدەگەین