شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت

پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت

خەباتمێدیا: ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی خاکەلێوە، لاپەڕەی "دادبان" لە تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پارسا قوبادی یەکێک لە ڕاپەڕیوانی ڕاپەڕینەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینە سەرتاسەریەکان چاوی لەدەست دابوو بڵاوکرده‌‌‌وه‌‌‌.
ناوبراو لەم گرتە ڤیدیۆییەدا، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی هەتاوی، دەڵێت: "هەرچەندە ئەمساڵ جەژنمان نییە، بەڵام هیوادارم لە ساڵی نوێدا خوێنی بە ناڕەوا نەڕژێت".
پارسا قوبادی کە تەمەنی تەنیا ١٨ ساڵە، لە ۳۰ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠ ١ لە شاری کرماشان، دوای ئەوەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی تەقەیان لێ کردو به‌‌‌و هۆیه‌‌‌وه‌‌‌ بینایی چاوه‌‌‌کانی له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌ و به‌‌‌و شێوه‌‌‌ش بۆ ماوه‌‌‌ی چه‌‌‌ند ڕۆژێک له‌‌‌هه‌‌‌مان دۆخدا له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ مایه‌‌‌وه‌‌‌.


1 ساڵ و 7 مانگ و 26 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت

پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن