خەباتمێدیا: ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ١٥٦ وڵاتدا، لە هەشت بەشی جیاوازدا لێکۆڵینەوەی لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ساڵی ٢٠ ٢٢ کردووە.
ئەم ڕاپۆرتە کە ڕۆژی دووشەممە ٧ی خاکەلێوە بڵاوکرایەوە، ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی،ی بە ڕاپەڕینێکی بێ وێنە، خەڵکی و بەربڵاو وەسف کرد و پێداگری لەوە کردەوە کە داواکاری گەل لەم ناڕەزایەتیانەدا کۆتایی هاتنی تەمەنی نەگریسی دەسەڵاتی ئاخوندی لە ئێرانە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، هێزەکانی حکومەت بۆ سەڕکوتکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەریەکانی گەلانی ئێران فیشەکی جەنگی و ئاسنینی به کارهێنا و "سەدان پیاو و ژن و منداڵ بونه قوربانی و گیانیان داوه.