محەممەد خاکپوور، فەرماندەی هێزی زەمینی سپای پاسدارانی ڕژیم، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەشێک لە "سەرۆک هۆز و زانایانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان" ئاماژەی بە هێڵی سوور کرد و وریایی بە ناڕازیانی ئەم پارێزگایە دا کە " ئەگەر کەسێک بیەوێت ئاسایش لە خەڵک وەربگرێت ئەوا بە توندی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت”.
پاسدار خاکپوور هەلوومەرجی ئابووری ئێستای ئەم پارێزگایەی بە "نائەمنی" وهسف کردو وەک بەرپرسانی دیکەی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، دۆخی ئێستای سیستان و بەلوچستانی بە خواست و پیلانی "دژمن" ناساند.
ناوبراو هەروەها ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی سەرتاسەری وڵات بە "نائارامی و سەرلێشێواوی"، ناوبرد و وتی ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵی پشتیوانی لە "شەڕی ئایینی" لە ئێران یان داوه.