پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەحمەد ئێرانی لەسێدارە درا

ئەحمەد ئێرانی لەسێدارە درا

خەباتمێدیا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سنە، حوکمی لە سێدارەدانی ئەحمەد ئێرانی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی مەریوانیان جێ‌ بە جێ‌ کرد.



خەباتمێدیا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سنە، حوکمی لە سێدارەدانی ئەحمەد ئێرانی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی مەریوانیان جێ‌ بە جێ‌ کرد.
جێی باسە ئەحمەد ئێرانی،ماوەیەک پێش ئێستا بەنیشانەی نارەزایەتی لەبەرانبەر دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆی چاو و دەمی خۆی بەستبۆوە، دواجار کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ 8ی بانەمەر، حوکمەکەی جێ بە جێ کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە ساڵی ٨٨ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی دیکەی بە ناوەکانی "فەرەیدون دیوجان" تەمەن ٢٠  ساڵ و "هیوا خون‌جام" تەمەن ٢٣ ساڵ، لە شەڕ و کێشە لەسەر موڵک دا کوشتبوو.
هەواڵدەری کورپا: ئەم هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ٩٠ ی هەتاوی، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"ی دوو هاووڵاتی مەریوانی، بە قیساس مەحکووم کرابوو.


5 ساڵ و 6 مانگ و 23 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەحمەد ئێرانی لەسێدارە درا

ئەحمەد ئێرانی لەسێدارە درا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن