لە ڕێکەوتی 10/1/1367 بەرامبەر بە 1988
10ی خاکەلێوە ڕۆژی لە داردرانی قازی محەممەدی نەمر، ڕۆژی گەرم داهاتنی دڵی شۆڕشگێڕانە !
ساڵڕۆژی لە شەهیدکرانی پێشەوای گەلی کورد قازی محمدی نەمر لە تێکڕای کوردستانی پانی و بەریندا ڕۆژی پەژارەو و ڕۆژی پرسە و تازیە باریە. یادی ئەو ڕۆژە بیرەوەری ڕۆژی خەیانەتی بێگانانە.
بیرەوەری ڕۆژێکە کە بێگانەکانەکان بە کورد، گەلی کورد بە ئاووری بێگانەوە دەنێن.
10 ی خاکەلێوە ڕۆژێکی مێژووییە لە ژیانی گەلی کورد دا کە دەرسی عیبرەتە و دەست سوتانە کە بەڵێنی دەسەڵاتدارانی جیهان بە ڕوی خۆشی ئەوانەی کە سەودا بە چارەنوسی گەلان دەکەن، باوەرنەکەین.
گەلی کوردی خاک دابەش کراوی چارەنوس بڕاوی جەنگ، سوتاو و نیشتیمان وێران، کە چەندین چەرخە لە دەست بێگانەی چاوچنۆک و بێ بەزەیی ڕەنج دەبا. هەموو دەمێک لە بیری ڕزگاری و لە هەوڵی ئازادی دا بووە و لە هەموو هەل و دەرفەتێک دا ڕاپەریوە و موبارەزەی کردوە بۆ ڕزگاری لە دەست داگیرکەرانی چاو چنۆک. گەورەترین دەرفەتی بریتی بووە لە ڕۆژانی شڵەژاوی جیهانی بەتایەبەت لە ڕۆژهەلاتی ناوراست.
لە ماوەی جەنگەکانی جیهانی یەکەم و دووهەم و جەنگ و شڵەژاویەکانی ڕۆژهەلاتی ناوڕاست لە نێوان داگیرکەران دا، گەلی کورد توانیویەتی پەلە قاژەیەک بکاو ڕاپەرێ و ئاوری شۆڕش بکاتەوە و لە ڕۆڵە گیان بازەکانی کوردستان هێزی خەباتگێڕ پێکەوە نێوو ئەرکی موبارەزە بخاتە رێ . لە دوای دابەش کرانی یەکەم و دوهەمی کوردستان، گەلی کورد زۆر ڕاپەرینی بووە و زۆرجار ئاڵای شۆڕشی ڕزگاری خوازانەی هەڵ کردووە گیانی بەخت کردووە و زەربەتی گورچوبڕی لە دژمنی داگیرکەر داوە، بەڵام دژمنانی گەلی کورد بە هەموو توانایەنەوە چ لە باری سیاسی و چ لە باری نیزامی چ لە باری ئیقتسادیەوە بەبەرەکانی ڕاپەڕین و موبارەزە ڕەواکەیان کردوە و بەهۆی دەسەڵاتی سیاسی و نیزامی ئیقتسادی کە هەیان بووە، دەسەڵاتدارە گەورەکانیان کردووە بە هاودەستی خۆیان لەو شتەداو ڕێکخراوە نەتەوەییەکانیش، کە لە ژێر دەستی دەسەڵات دارە گەورەکان دان بۆ قرو قەپ یان کردووە لە ڕاست ئەو هەموو ستەمەی کە لە گەلی کورد کراوە. لە ناوەراستەکانی جەنگی دووهەمی جیهانی دا هێزەکانی یەک گرتوو دژ بە ئەڵمانی نازی هاتنە ئێرانەوە و ڕەزا شای ملهوری خوێن مژیان بەبێ هێزی و داگیرکراوی بە جێ هێشت و حەمە ڕەزا وەک کەندولەی بێ گیان لەسەر تەختی شایەتی داندرا. گەلی کورد لە کوردستانی ئێران دا بەدەرفەتی باشی زانی بۆ پێک هێنانی ڕێکخراوێکی میللی کە جەماوەری کوردی تێ ئالێ و خەباتی ڕزگاری خوازانە دەست پێ بکا، هات کۆمەڵە ژی کافی لە 25 خەرمانانی 1321دا پێک هێنا، کۆمەلەی ژێ کافێک کە ڕزگاری گەلی کورد ئامانجی بوو. کۆمەلانی کوردەواری لە هەموو چین و توێژێک تێی ئالان و ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو ڕێکخراوە گەشەی دەکرد و دڵی جەماوەری کوردستانی دەگەشاندەوە. ئەو بیرو باوەڕە کە پڕ بەدڵی خەڵک بوو، ئەو ئامانجە پیرۆز کە داخوازی جەماوەر بوو،جێی هیومێد بوو کە زۆربەی خەڵکی کوردستانی لە دەوری ئاڵاو ڕاپەرینی گەلی کوردی کوردستانی بیکەن بە ڕاپەرینێکی تێکڕایی و ئارەزووی لە مێژینە بێتە دی و کوردستانی کوێستان، چارەنوسی بکەوێتەوە دەست خۆی و ببێ بە پشتیوان و پایەکانی بۆ موبارەزە و خەباتی بەشەکانی تری کوردستان. بەڵام بە داخەوە دەسەڵاتدارە گەورەکان کە کاریان دەست تێوەردان لە کاروباری وەڵاتانی دواکەوتوو گەلانی ژێردەستە، لە گەلی کورد نەگەڕان دەمیان لە کاروباری هێنا پێش و دەستیان لە کاری موبارەزە لە کوردستان و ئازەربایجان هەڵسوو. یەکێتی شوڕەوی ئازەربایجان و کوردستانی بە شێوەی کۆمارە خودموختارێکی یەکێتی خودموختارەکانی شورەوی نواند، نەک لە بەر دڵسۆزی بۆ گەلی کورد بەڵکو لە بۆ سەرکەوتنی سیاسەتی خۆی و بەو هیوایە کە ئێران دابەش دەکرێ لە ناو دەوڵەتە یەک گرتوەکانی جەنگی دووهەمی جیهانی دا. ئەمریکا و ئینگلیس و شوڕەوی یش هەوڵی بوو بەشی خۆی دیاری کاو ڕەگی تێدا داکوتێ و کە هەرنەبێ بەبێ بەرتێل و بێ وەرگرتنی ئیمتیاز بەجێی ناهێلێ.
کۆماری خودمختاری مەهاباد بە ڕابەرایەتی پێشەوا و ڕۆڵەی بلیمەتی کورد قازی محمد لە دووی ڕێبەندانی 1324 دا دامەزراند لەسەر بیروباوەڕی بە دیاری هاتوو لەلایەن یەکێتی ی شوڕەوی یەوە و سەر بێ کار هێشتنەوەی کۆماری خودمختار و دوای کۆبوونەوەی قەوام السلتەنە سەرۆک وەزیری ئەو کاتی ئێران لەگەڵ کاربەدەستانی شورەوی و بەلێنی نەوتی شیمال بە یەکێتی سۆڤیەت . پاشان کوردستان و کۆماری خودمختار کەوتنە بەر هێرشی دڕندانەی هێزە سەرکوت گەرەکانی شای نوێنەری ئینگلیس و ئەمریکاو کۆماری کوردستان لە 16 دیسمبێری 1946 ڕێکەوتی 25 سەرماوەرزی 1325 دا لە ناوبرا.شای ڕەگەز پەرستی داگیرکەر جوێ لە داخی خۆی داخی دوو دەوڵەتی ئیستیعمار گەری ئەمریکا و ئینگلیس بە کۆماری خودمختاری کوردستان کە شوڕەوی دژی ئەمپریالیستی دای ڕشتبوو ڕشت.
دەبێ ئەوەش لە بیر نەکەین کە قازی محمد
پێشەوا، ئەو دڵسۆزی و یەکێتیەی کە جەماوەری کوردستان لە ڕاست کۆمەلەی ژێ کافی خۆیان بویان دەی دی کە لە ڕاست ڕێکخراوەکەی دیکە نەیان دەنواند، هەرچەند کە پر بە دڵ کۆماری خودمختاریان خۆش دەویست کە ناوی کۆماری کوردی بوو، بەڵام لە نێوەکەیوو لە ئامانجی پاشە ڕۆژەکەی سڵیان دەکرد، بە کورتی بڵەین بێگانە و دەسەڵاتدارەکانی دەرەوە گێرەکەیان لە گەلی کورد شێواند و لێ نەگەڕان گەلی کورد بۆ خۆی کارەکەی خۆی بکا و ئەگەر ئەوانیش ڕاست دەکەن دڵسۆزی گەلانی ژێر دەست و ماف خوراوون بێ داسەپاندنی باوەڕو رێبازی خۆیان یارمەتی گەلی کوردیان وەک گەلێکی لێ قەوماوی چارە ڕەشی بێ دەرەتان بدایە. خۆ عەمریان درێژ بێ لە خۆشی بەلێنی نەوتی شیمال، هەر دەڕۆشتن و دەیان گوت گەزی چی و جاوی چی ڕۆیشتن و ڕیسەکەیان لە گەلی کورد کردەوە خوری. گەلی کوردیان بە گورگان خوارد داو لە بری بەرەوپێش چوون دەریایێک ناهومێدی و بێزاریان لە دڵی جەماوەری کورد دا دروست کرد.
بەجێ هێشتنی قازی محمدی نەمر کە نەی دەویست گەلە دڵ شکستەکەی لەو تەنگانەدا بەجێ بهێلێ ئامادە بوو لە بەردەستی دژمنی قین لە دڵ دا بمێنێتەوە و نەچێتە ژێر باڵی دۆستانی کاتی و ڕوفەقای نێوە ڕێ. ئامادە بوو ملی خۆی بە پەتی سێ دارەکات و بە گەلی کورد ڕاگەێنێ کە ئازادی و سەربەخۆی لە موبارەزەدا،ڕزگاریی لێ پەیدا دەبێ، دەستی بێگانە هەر بۆمار پێ گرتن دەبێ.
قازی محمد بە جێ نەهێشتنی کوردستان و خۆ لە دار دان ڕای گەیاند کە بۆ گەلی کورد چ گورگ چ سوار،و گەیاندی کە ئاش بەتاڵ کاری فریشتە باڵ سورەکان بووە، من ڕازی بەو ئاش بەتاڵە نەبووم و ئەوا خۆم دەکەم بە فیدای گەلی هەناسە سارد و ناهومێد و سەر لێشێواو کە بە دروشمی میوانانی نەدیوو و نەناسی فریودەران و لە تەنگانەدا بە جێیان نەهێشتن. قازی محمدی نەمری و هەڤاڵانی ماوەیەک لە زیندانی ڕژێمی شای پەهلەوی دا مانەوە بێ ئەوە پەشیمانی لە خەبات ڕوو لە دڵیان کاو لە دروشمی خەباتگێڕانە لادەن لە بەرامبەر کاربەدەستانی ڕژێمی سەرکوتگەر دا وێستان، تالە بەرەبەیانی 10ی خاکەلێوەی 1324 واتە چل و یەک ساڵ لەمەو بەر خۆی و دوو هەڤاڵی، سەدری قازی و حەمە حسێن خانی ئامۆزای لە چوارچرای مەهاباد بە هۆی خۆڕاگری و ئەستۆی کەچ نەکردن، بەداری شەرەف و کەرامەت دا کران.
سازمانی خەبات جارێکی دیکە سەرەخۆشی ئەو ڕوداوە دڵتەزێنە بە گەلی کورد لە کوردستانی پان و بەرین دەلێ و داوا لە گەلی کورد دەکا کە پشت بە یەکێتی ناوخۆ و هێزی جەماوەری ببەستن و ئەو ڕوداوە و ڕوداوانی تری بە ڕوداوی بە پەرۆشی سەردەست دانێن و بزانن بەڵێنی دەسەڵات دارانی دەرەوە بە یەکێتی و بە هێزی تێ گەیشتنی خۆمان وەڕاست دەگەرێ. بەربەرەکانێی دژمنانی داگیرکەر کاتێک بە ئاکام دەگا کە نەهێلن ببین بە المصالحە و کاڵای بازاڕی سەوداگەرانی سیاسەت.
هەزار سلاو لە گیانی پێشەوا قازی محمد و هەڤاڵانی درود بۆ شەهیدانی کوردستان.