کۆشکی سپی وردەکاریی "تەسلیمبوونی" ڕژیمی ئێرانی ئاشکرا کرد
بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی، لە لێدوانێکی تایبەتدا پەردەی لەسەر وردەکاریی
قۆناغی کۆتایی ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ڕژێمی ئێران لاداوە. ئەم بەرپرسە
پڕوپاگەندەکانی میدیاکانی سپای ترۆریستی پاسدارانی پووچەڵ کردەوە و ڕایگەیاند، ڕژێم
ناچار کراوە پاشەکشەی مێژوویی بکات کە کۆتایی بە هەموو هەژموونێکی ئەتۆمی و
ناوچەیی ڕژیم دەهێنێت.
خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکە کە ڕژێمی ئێران قبوڵی کردوون:
١- کردنەوەی تەنگەی هورمز: ڕژێم ناچار کراوە بە بێ مەرج ڕێڕەوی تەنگەی هورمز
بکاتەوە و چیتر ناتوانێت وەک کارتی فشار بەکاری بهێنێت.
٢- هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی: ڕژێمی ئێران ڕەزامەندی داوە لەسەر
هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، کە ساڵانێک بوو بە
سامانی گەلانی ئێران دروستی کردبوو.
٣- دەستبەسەرداگرتنی ئۆرانیۆم: لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا، ئەمەریکا بە تەواوی دەست
بەسەر ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ناو ئێراندا دەگرێت. ئۆرانیۆمەکە سەرەتا بۆ شوێنێکی
نادیار و پاشان بۆ دەرەوەی وڵات دەگوازرێتەوە، بەمەش ڕژێم لە هەموو ماددەیەکی
ئەتۆمی دادەماڵرێت.
٤- بڕینی هاوکاریی میلیشیاکان: ڕژیمی ئێران بەڵێنی داوە چیتر گروپە چەکدارەکانی ناوچەکە
"پارەدار" نەکات، ئەمەش بە واتای دەستبەرداربوون لە هەموو ئەو میلیشیایانە دێت کە
ساڵانێکە بۆ ئاژاوەگێڕی بەکاری دەهێنان.
٥- پشکنینی توند و هەمیشەیی: سیستمێکی پشکنینی هێندە توند بەسەر ڕژێمدا دەسەپێنرێت،
کە ڕێگە لە هەر جۆرە هەوڵێکی نهێنی بۆ گەڕانەوە بۆ چەکی ئەتۆمی دەگرێت.
ئەم بەرپرسە ئەمەریکییە پێداگری کردەوە کە ڕژێمی ئێران بەڵێنی داوە "بۆ
هەمیشە" واز لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بهێنێت. ئەم ڕێککەوتنە نیشانی دەدات
کە ڕژیمی ئێران تەنها بۆ مانەوەی خۆی، ئامادە بووە هەموو ئەو دروشم و "خەتە سوورانە"
بپەپێوێت کە ساڵانێکە بانگەشەی بۆ دەکات، و ئێستا لە لێواری تەسلیمبوونێکی
تەواوەتیدایە.