هێرشی سایبێریی ڕژێم بۆ سەر ئەندامانی سازمانی خەبات
ڕژێمی ئێران جارێکی تر پەنای بۆ هێرشی سایبێری و هەوڵی هاککردنی هەژمارە تایبەتییەکانی پێشمەرگەو ئەندامانی سازمانی خەبات دەدات.
لە تازەترین هەوڵیاندا، هەژماری تێلێگرامی شۆڕشی حاجی ئەندامی کومیتە ناوەندی سازمانی خەبات کردووەتە ئامانج.
خەبات مێدیا ڕایدەگەیێنێ بەکرێگیراوانی رژیم و نەیارانی ئازادی کرد ناتوانن بە کردەوەی قێزەوەن،تێکۆشەران و خەباتکاران بەو
جۆرە پیلانە ترسنۆکانە لە تێکۆشان بۆ وەدیھێنانی ئامانجی پیرۆز پاشگەز بکاتەوە.
ڕژێمی ئێران لە ترسی فراوانبوونی دەنگی ناڕەزایەتییەکان،
هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هاککردن و جاسوسی ئەلیکترۆنییەوە فشار بخاتە سەر چالاکوانان و پێشمەرگەکانی کوردستان، بەڵام وەک هەمیشە لە بەرامبەر ئیرادەی پۆڵایینی تێکۆشەران شکست دێنێت.