ئیسرائیل لە سێ بەرەوە گەمارۆی ڕژێمی ئێران توندتر دەکات
لە کاتێکدا باس لە ڕێککەوتن و پاشەکشەی ڕژێمی ئێران دەکرێت، ئیسرائیل بە
فەرمی ڕایگەیاند کە هیچ پلانێکی بۆ کشانەوە لەو ناوچانە نییە کە جێگەی بایەخی
ستراتیژین. ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، پێداگریی کردەوە کە سپاکەیان
لە لوبنان، سوریە و غەززە دەمێنێتەوە.
=======================
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڕاشکاودا ڕایگەیاند،
هێزەکانیان لە "ناوچە ئاسایشییەکان" لە لوبنان و سوریە و تەواوی کەرتی
غەززە پاشەکشە ناکەن. کاتز ئاماژەی بەوە دا کە پاراستنی هاووڵاتییانی ئیسرائیل
لەسەر چیاکانی لوبنان و ناوچە سنوورییەکان ئەولەویەتی یەکەمی ئەوانە و ڕێگە نادەن
هیچ هەڕەشەیەکی گرووپە جیهادییەکان و میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران نزیک ببێتەوە.
سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕژیمی ئێران، کاتز بە
زمانێکی زۆر توند وتی: "ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕێگری لە ڕژیمی ئێران
بکەین لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی." ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە ئیسرائیل
چاوەڕێی ڕێککەوتنە دیپلۆماسییەکان ناکات و ئامادەیە بۆ لێدانی ڕاستەوخۆ.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئێداگری کردەوە کە سەردەمی سازش و ملدان کۆتایی
هاتووە و ئیسرائیل تەنها بەدوای "ئەنجامی یەکلاکەرەوەدا" دەگەڕێت. ئەم
هەڵوێستە توندەی تەلئەبیب، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی کە گەمارۆی سەر ڕژێمی
ئێران و میلیشیاکانی قورستر دەبێت و هیچ بوارێک بۆ هەناسەدانی ڕژیم لە ناوچەکەدا
نەهێڵدراوەتەوە.